part 3

188 24 0
                                    

موڕاد ڕۆشتە دەرەوە و دواتر وردە وردە هەمووان چوون، ئەڤەند وتی زۆر بوێریت بزەیەکم کرد و وتم بە دڵ نییە؟ وتی ئەوەی تۆ ئەیکەیت نەک هیچ ئافرەتێک، هیچ پیاوێکیش نەیکردووە، بزەیەکم کرد ڕۆشتمە دەرەوە لە دواوە هەر سەیری دەکردم....
دوو هەفتە تێپەڕی کە ڕۆژێک لای ئەڤەند بووم کە چەند جارێک پەیوەندیم پێوە کرا و هەر دامدەخستەوە، ئەڤەند وتی ئەو موبایلە داخە، منیش هەڵم گرت و وتم بەڵێ؟ خوشکە بچووکەکەم بە گریانەوە وتی دادە باوکم مرد کە وای وت موبایل کەوتە خوارەوە لە دەستم و ئەڤەند سەیرێکی کرد و هەستا وتی ئێڤا؟ سەیرم کرد و ڕاچەڵەکیم و بە بێ هیچ شتێک ڕامکرد بە پێڵاوە پاژنە بەرزەکانمەوە و دەگریام ئەڤەند سەرەتا ویستی نەیەت بەڵام دوتر هات و موڕادیش لە گۆشەیەک سەیری دەکرد، بە گریانەوە لە کۆمپانی دەرچووم و چاوەڕێی تاکسی بووم بە گریانەوە، تا ئەڤەند هاتە پێشم و ئاماژەی کرد سەرکەوم بە گریانەوە سەرکەوتم و بەڕێ کەوتین من لە ناو ئۆتۆمبیلەکە بەس ئەگریام ئەوویش بەس سەیری ئەکرد، پاش کەمێک وتی ماهیر خێراتر کە شۆفێری بوو، کە گەشتین من دابەزیم یەک هاوارم کرد و وتم باوکەەە خوشکەکەم هاتە لام و لە باوەشی کردم بەس هاوارم دەکرد و دەگریام ئەویش سەیری دەکرد، هەموو گەڕەکە سەیری ئەوی دەکرد دایکم هات وتی کچێ ئەو پیاوە دەوڵەمەندە کێیە؟ وتم بێدەنگ بە بێدەنگ باوکم بەهۆی ئێوە وای لێهات ئەو شەوە هیچ نەخەوتم و هیچم نەخوارد....
ئەڤەند/
ئەو شەوە زۆر هەوڵم دا پەیوەندی بە ئێڤا بکەم بەڵام غرورم ڕێکەی نەیا لە پیاوێکی وەک من نەودەوەشایەوە کە پەیوەندی بکەم، بەڵام ڕۆژی دوای کاتێک نەمبینی و فرمێسکەکانیم بینی کە دوێنێ ڕشتی، خۆم نەگرت و ڕۆشتم، خوشکەکەی کە شێوەی لە خۆی دەکرد بەڵام هێندەی ئەو جوان نەبوو، هاتە دەرەوە وتم دەتوانی ئێڤا بانگ بکەیت؟؟ ڕۆشت و ئێڤا هات هیچ قسەی نەدەکرد تا لە ناکاو هەستم کرد ئاگای لە خۆی نەماوەو کەوتە باوەشم ، نەمزانی چۆن گەیاندمە نەخۆشخانە، لە ناو ئۆتۆمبیلەکە کە بۆ یەکەمجار بۆنم کرد بۆنی وەک بۆنی میسک بوو؟ تا ماوەی دوو کاتژمێر بوو لەوێ بووین دایکی و براکەشی هاتبوون دایکی هە دەگریا بۆی بەڵام هەستم کرد ئەو گریانانە هیچ ڕاست نین کە دکتۆر هات وتی خاتوو ئێڤا باشە تەنها هی نەخواردن و نەخەوتن وای لێ هاتووە، ئەوان ڕۆشتنە ژوورەوەو منیش کەمێک ڕۆشتم پەرستارێک هات وتی پێویست ناکات لێرە بێت دەتوانن بیبەنەوە ماڵەوە... ئێڤا وتی ئێوە بڕۆن من خۆم دەگەڕێمەوە دایکی و براکەی ڕۆشتن وتم باشتر بوویت؟ هیچی نەوت هەستاو ڕۆشت بزەیەکم کرد، ئەو ڕەفتارانەی منی زیاتر پەیوەست بە خۆی دەکرد، کاری دەرچوون پیاوەکان چارەیان کرد و ڕۆشتین، ئەوم گەیاند و ڕۆشتمەوە کۆمپانیا...
هەفتەیەک دواتر.. ئێڤا/
ڕۆشتمە کۆمپانیا دوای هەفتەیەک، هەموو کارمەندان سەرخۆشیان لێ کردم چاوەڕێ بووم موڕاد بێت و لە باوەشم بکات و منیش تێر بگریم بەڵام ئەسڵەن هیچیشی نەوت دەستەکانم توند کرد و بەڵێنکی ترم بە خۆم دا ڕۆشتمە ژوورەکەی ئەڤەند و وتی بەخێربێیت دووبارە بۆ خۆتان خۆش بن، سەرم لەقاند وتم ببوورە ئەم هەفتە مۆڵەتم نەبوو کارەکان.... وتی کارەکان زەینەب کردی کە خوشکی ئەڤەند بوو دوو منداڵ بوون، وتی بە سکرتێرەکەم بڵێ کارەکانی ئەمڕۆت پێ بدات.. ڕۆشتمە دەرەوە و کارەکانم لە سکرتێرەکەی وەرگرت و ڕۆشتم کارم کرد کەمێک باشتر بووبووم، ڕۆژی دواتر لە ڕێگەی ئامێری پەیوەندی کۆمپانیا ئەڤەند وتی وەرە ژوورەکەم ڕۆشتم و دانیشتم وتی کار لەسەر ئەمانە بکە، ویستم هەستم و وتی ئێوارە دەڕۆینە دەرەوە هەردووکمان باسی کار دەکەین... وتم کاتم نییە وتی نەمپرسیوە کاتت هەیە یان نا!! هیچم نەوت و ڕۆشتمە دەرەوە، پەیوەندیم بە سێداوە کرد و جلێکی بۆ ئامادە کردم
ئێوارە جلێکی ڕەشم لەبەر کرد و سەرکەوتمە ئەو ئۆتۆمبیلەی کە ناردی

کە ڕۆشتمە ئەوێ چاوی کەوتە سەرم شۆکبوو هات و کورسیەکەی بۆ ڕاکێشام و دانیشتم داوای خواردنمان کرد و ئەویش داوای شەرابێکی سووری کرد، نەمدەزانی ئەو شتانە دەخوات وتم ئێ؟ باسی چی دەکەین لەسەر کار شەرابەکەی هەڵگرت وتی باسی کار و شت نییە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

کە ڕۆشتمە ئەوێ چاوی کەوتە سەرم شۆکبوو هات و کورسیەکەی بۆ ڕاکێشام و دانیشتم داوای خواردنمان کرد و ئەویش داوای شەرابێکی سووری کرد، نەمدەزانی ئەو شتانە دەخوات وتم ئێ؟ باسی چی دەکەین لەسەر کار شەرابەکەی هەڵگرت وتی باسی کار و شت نییە.... ئێڤا... بە دەنگێکی گڕ وایوت.. وتی هیچ هەست بەو خۆشەویستییە ناکەی لە چاوەکانم؟؟ سەیرم کرد و هیچم نەوت دەنگی لەگەڵ بەرز بوونەوە زەختی لەسەر پەرداخەکە کرد و شکا ، هیچم نەوت کاتێک دووبارەی کردەوە، وتی چیت دەوێت؟؟ دەیکەم بۆت.. ڕازیبە
پێکەنیم وتم بەڕێز ئەڤەندی گەورەو گران هاتۆتە چۆک بۆ ئافرەتێک..؟ ، وتی ئەوەی ویستوومە دەستم لەسەر داناوە بەڵام وابزانم بۆ تۆ ئاوا قسە ناکرێ، وتم من ئەو کچانە نییم خۆم بفرۆشم لە پێناو جوانیەکەت... بەڕێز ئەڤەند هەستام و ڕۆشتم ئەوە بوو دەمویست، ڕێک ئەوە بوو

تۆڵە💙 Where stories live. Discover now