ویستم بڕۆمە دەرەوە لە کۆمپانیا ئەڤەند پەیوەندی کرد وتی وەرە ژوورەکەم، ڕۆشتم وتی ئۆها بۆ کوێ دەڕۆشتی؟ وتم دەڕۆشتمە لای هاوڕیەکم بابەتێکی گرنگ بوو، هەستا وتی باشترە گەر پرس بکەیت دوای با ڕابێیت، وتم واز لەم کارە قێزەونانەت بێنە خەیاڵ دروست مەکە، قۆڵی گرتم وتی بۆ تێناگەیت ئێڤا من تۆم بۆ شەوێک ناوێت بۆ هەموو ژیانم تۆم دەوێت، دەمەوێت بەیانیان کە چاوەکانم کردەوە لە تەنیشتم بیت، دەمەوێت لەسەر یەک مێز خواردن بخۆین... وتم خەیاڵ دروست مەکە ئیتر بەسیکەە، وتی ئەزانیت من کەسێکی گەورەم، من ئیرەیی بە کەس نابەم بەڵام... بەڵام خۆزگە بەو کەسە ئەخوازم کە خۆشت ئەوێ قۆڵم دەرهێناو ڕۆشتم ، بەڕێ کەوتم بۆ ئەو شوێنەی موڕاد و پارکێک بوو، دابەزیم و ئەوم دۆزیەوەو ڕۆشتمە لای وتم چیت ئەوێ، سەیری کردمو وتی تۆ وا دەزانیت چی دەکەیت بەو هەڵسووکەتانەت لەگەڵ ئەڤەند؟ ونم ئەسڵەن تۆ چی ئەکەیت کە منت کردووە بە دز؟ وتی بۆ ناتەوێ تێبگەی نامەوێت لە کۆمپانیا بییت؟ هاا؟؟؟ وتم چ پەیوەندی بە تۆوە هەیە؟؟ پرس بە تۆ بکەم چی بکەم و چی نەکەم؟ کاتێک تۆ ڕۆشتی پرست بە من کرد؟؟ هاواری کرد بابەتەکە تێکەڵ مەکە، لە ئەڤەند نزیک مەکەوە، وەک و یاریدەدەر و بەڕێوبەر کار بکەن.. پاشان ئەو قسانەی دوێنێ چی بوو؟ دواتر قۆڵی گرتیت و بردیتی، من ویستم بم و داوا...قسەکەی تەواو نەکرد وتی تۆ نییە تۆ... تۆ هیچ نییت.. ناتوانیت قەت سەرکەوتوو بیت ناتوانیت قەت بەسەر هیچا زاڵ بیت دواکەوتووی سەرنەکەوتوو، کە وای وت من ڕێک ئیتر دڵم پارچە پارچە بوو، ئەمویست لەوێیا بمرم، تا ئێستەش ئەو قسانەی ئەو ڕۆژەی لە مێشکم ئەزڕنێتەوە، قۆڵم بەریاو لەوێ دەرچووم خۆم گرت تا لە ئەو پارکە دەرچووم کە دەرچووم ئەوەندە بە قوڵی گریام کە خۆشم دڵم بۆ خۆم ئازاری هەبوو، پیاوێک کە لە ناو ئۆتۆمبیل وەستابوو دابەزی و هاتە لام وتی خاتوون باشیت؟ بە سەر لەقاندنەوە وتم باش نییم دوو کەوتمەوە لەوێ و تاکسیم گرت و ڕۆشتمە گۆڕستان لەسەر گۆڕی باوکم توند گۆڕەکەیم لە باوەش گرت و تێر تێر گریام، ئەو ڕۆژە درەنگ گەڕامەوە ماڵەوە نامەم بۆ ئەڤەند نارد وتم مۆڵەتم پێ بدەیت چەند ڕۆژێک نایەمە کۆمپانیا نەخۆشم، دواتر بە قسەکانیا زانیم ئەو پیاوەی بۆ ناردووەو چاودێری دەکردم ، بە هەر قسەیەک بێت ڕازییم کرد دوو ڕۆژ نەڕۆشتم دایکیشم بەس پرسیاری دەکرد و قسەی ناخۆشی ئەکرد شەوێک کاتژمێر یازدە بوو ئەڤەند پەیوەندی کرد وتی وەرە خوارەوە و خێرا دایخستەوە، ڕۆشتم لای پەنجەرەکە پەردەکەم کردەوە بینیم لە خوارەوەیە کۆتێکی ڕەشی لەبەرە چاکەتێکم لەبەر کرد و ڕۆشتمە خوارەوە و وتی ئۆو نەخۆشیت یان خەم دخۆیت؟؟
وتم نەخۆشم، وتی سبەینێ بگەڕێوە... کارمان زۆرە منیش بە بێ تۆ کارم پێ ناکرێ ئیتر زوو هاتمەوە ژوورەوە و بەیانی خۆم گۆڕی و ڕۆشتمە کۆمپانیا، موڕاد لە ناکاو هاتە بەردەمم پەڕاوێکم بە دەستەوە بوو دەڕۆشتمە لای سکرتێرەکەی ئەڤەند خۆم پێدا کێشا دوای کەمێک جیا بووینەوە و شتەکانم لەسەر زەوی کۆکردمەوە و وتی ئێڤا خان؟؟ پێموابوو لە دوای قسەکانی ئەو ڕۆژە دەست لە کار کێشانەوە پێشکەش کردووە... بزەیەکم کرد وتم تا تۆ نەکووژم بە خەم واز لێرە ناهێنم چاوێکم داگرت و ڕۆشتم ئەو قسەم بەس بوو بۆ ئەوەی شێتی بکەم ڕۆشتمە لای سکرتێرەکەی و دوای بێ لە دەرگا لێدان ڕۆشتمە ژوورەوە بیرم لە هیچ نەکردۆ ئەو شتە نەبێت لە مێشکمە بە ئەڤەندی بڵێم و موڕادیش شێت بکەم و لە ناوی ببەم
YOU ARE READING
تۆڵە💙
Short Storyئاسایە ڕۆژگار ڕەنگ و شێوەو روخسارت بگۆڕێت بەڵام گرنگ ئەوەیە نەتوانێت ناخ و ئەسڵ و ئەخڵاقت بگۆڕێت...🍁 تەنها کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە🪽