part 10

170 26 1
                                    

تا ڕۆشت لە موڕاد بدات دەستیم گرت و وتم لێی مەدە هەموان بێدەنگ بوون و ئەڤەندیش سەیری ئەکردم لەو کاتە نەمزانی بۆچی دەستی منی لاداو ڕۆشتە دەرەوە، سەیری هەموانم کرد و بە دوای ڕۆشتم وتم ئەڤەند بۆستە بەڵام ڕۆشت بە بێ ئەوەی گوێم لێ بگرێ وتم کاکە ماهیر من دەبەیت؟ ویستی دەرگا کاتەوە وتم کاکە زووکە خۆم دەرگام کردەوەو ئەویش خێرا سەرکەوت و بە دوای بووین کاکە ماهیر باشترین پاسەوان و شۆفێری ئەڤەند بو چرکە بە چرکەی ژیانی دەزانی... ئەڤەند زۆر ڕۆشت بەڵام دواتر ڕایگرت منیش هاتمە خوارەوەو ڕۆشتم وتی لێرە بڕۆ وتم ناڕۆم.. ڕۆشتن مانای نییە! هاواری کرد واتە لایەنگری من دەکەیت؟ وتم ئەمە مانای چییە؟ وتی ها یانی نازانی؟؟ دەستی من دەگریت تا ئەو خوێڕییە ئازاری پێ نەگات؟ هاوارم کرد نەخێر چونکە زەینەب دووگیان بوو هاوار و گریان و ئەو کارانە بۆ ئافرەتی دووگیان خراپە ویستی قسە بکا وتم نەکەی ئەسڵەن ناویشی بێنی!! دەفتەری ئەو دەمێکە داخراوە و کرانەوەشی بە هیچ شێوەیەک نییە!! وام وت و فرمێسکەکانی چاو سڕی و گەڕامەوە بەڵام کاکە ماهیر ڕۆشتبوو نازانم کەی بوو دیار بوو کاتێک بوە کە ئێمە دەمەقاڵێمان کردووە...
ئەڤەند هات  و بە مەجبوری لەگەڵی بووم هیچ قسەم نەکرد هەر ئەو بێدەنگییە وایکرد چاوەکانم داخەم و بخەوم.. زۆر دڕەنگ گەڕاینەوە ماڵەوە چاوەکانم کردەوە کاتیک ئەڤەند دەرگای ئۆتۆمبیلەکەی کردەوەو لەباوەشی کرددم و بەرەو ژوورەوە ڕۆشت دوای چاوم داخستەوە و چاوم نەکردەوە تا بەیانی...
بەیانی کە هەستابووم ئەو ڕۆشتبوو خۆمم ئامادە کرد و بە بێ خوانی بەیانی ڕۆشتم  کاتێک ڕۆشتمە ژورەکەم بینیم خوانی بەیانی لەسەر سینییەک دانراوە نۆتێکیشی تیا بوو نوسیوبوی بە بێ قاوەڵتی بەیانیان کار کردن ناکرێ دانیشتم و نانم خوارد دواتر دەستم کرد بە کارەکان، لە ناوەڕاستی کارەکان بوم بیرم هاتەوە پەیوەندییەکم کرد و کاک ماهیر هاتە ژورەکەم داوام لێ کرد ژیانی ئەڤەندم پێ بڵێ چ کارێکی خراپی کردووە سەرەتا ترسا بەڵام زۆر قسەم کرد و پێداگیر بووم بۆیە بە دەستی خۆی هەمووی نوسی و بۆی هێنام نازانم بۆچی کە ئەمخوێندەوە گەدەم تێکدەچوو کە تەواوم کرد یامەتیدەرەکەم هاتە ژوورەوە وتی خاتو ئێڤا بەڕێز ئەڤەند کۆبوونەوە دەکات دەیەوێت ئێوەش بەشدار بن وتم باشە سوپاس لە بەردەم خۆمەوە قسەم ئەکرد.. بڕۆ پیسیەکانت پاک کەوە.. بە زۆر ڕۆشتمە ناو کۆبوونەوە تا خۆی هات و دەستی گرتم وتی خۆشەویستم باشتر بوویت نەخۆش بوویت؟ دەستیم بە هێواشی دەرهێنا وتم کەمێک باشترم، دەمزانی ئەوانە لە پێشچاوی ئەوان دەکا تا نواندن بکات و وەک ودو کۆتری ئاشق دەرکەوین.. و وەکو وابێت شەڕمان نەکردبێ، وتی کۆمپانیایەکی بەڕیتانی باڵەخانەیەک دەکاتەوە بۆ ئەم مەبەستەش ئەبێت کەسێک لە ئێمە بڕوات و کارەکانیان سەیر بکات و کۆمێنتی خۆی بدات، لەگەڵ ئیڤێنتێک کە ئەویش هەمان ئەو کەسە دەڕوات جا من پێم باشە... وتم تەواو... سەیری ئەڤەندم کرد و وتم ببوورە گیانەکەم قسەکەم بڕیت بەڵام پێم باشە من بڕۆم، دەنگی بەرز کردەوە وتی هەرگیز!!! هەستامەوە و دەستم خستە سەر شانی و دواتر  چەند هەنگاوێکم ناو و وتم بۆچی نا؟ بەڕێز عومەر خەریکی باڵەخانەکەیەتی و خاتو ئاسیاش خەریکی مۆبیلیاتی مۆڵەکەیتی.... ئەڤەند وتی ئێڤا؟.. عومەروتی بەڕای من قسەکانی خاتوو ئێڤا زۆر ڕاستن.. هەموان لە دوای ئەو دەستیان بەرز کردەوە، وتم زۆر باشە، هەم من کاتێکی زۆرم ماوە تا کاری بیناسازییەکە بگاتە دەستمان لە دەرەوەی وڵات من لە ئێستەیا نەخشەکەم ئامادەیە تەنها کارەکانی بیناسازی ماوە ئەویش مانگێکی دەوێ تا شتەکان بگاتە دەستمان هەمووان ڕازی بوون جگە لە ئەڤەند بە توڕەییەوە سەیری ئەکردم کە کۆبوونەوە تەواو بو منی ڕاگرتو دەرگای قوفڵ کرد هاواری کرد مانای چییە من دەڕۆم ئێڤا؟ شەڕەکەی دوێنێ شەوت لە یاد کرد؟؟ ئەتەوێت لە من ڕابکەیت؟؟ هێشتا شەڕەکەی دوێنێ شەو بە نیوەی مایەوە.. هاوارم کرد وتم ئیتر بێزار بووم بهێڵە هەناسەیەک وەرگرم ڕۆشتمە دەرەوە و ڕۆشتمە ژوورەکەم دووبارە سەیری کاغەزەکانم کردەوە ناوی ئافرەتێک نوسرابوو کە خۆشەویستی کۆنی ئەڤەند بوو بڕیارم یا بیبینم زو ناونیشانم دۆزیەوەو ڕۆشتم ئەڤەند پیاوێکی بە دوام ناردبوو بەڵام خۆم ئۆتۆمبیلم برد و ڕۆشمە لای کاک ماهیر وتم کاکە ماهیر تۆ نەتنوسی چۆن موڕاد و ئەڤەند یەکیان ناسی؟ کاکە ماهیر ڕەنگی گۆڕا وتی من ئەوە نازانم خاتونم وتم تەواو هەرچۆنێ بێت دەمزانی زوو یان درەنگ خۆمم لەو پیاوەی ئەڤەند خستبوویە دوام ونکردوو دواتر ڕۆشتمە لای ئەو ئافرەتە، بەڵام ... بەڵام هەزاران جار خۆزگە نەڕۆشتبام کە هاتمە دەرەوە ڕۆشتمە ناو ئۆتۆمبیلەکە ئاگام لە خۆم نەبوو تەنها دەسوڕامەوە بە ناو شاردا کاژێر 11 بوو خۆمم دۆزیەوە لە شەقامێکی سەرەکی کە ژێر چاوەکانم ئاوسابوون ، و هاتمەوە هۆش خۆم..

تۆڵە💙 Where stories live. Discover now