چوومە ژوورەوە بە پەلە وتم دەتوانم بێمە ژورەوە؟ وتی هەر خۆی هاتوویت، ڕۆشتم و دەستم لەسەر مێزەکەی داناو وتم هێشتا لەسەر ئەو بەڵێنەی خۆتیت؟ کەمێک وەستا و دواتر وتی کامە بەڵێن؟ وتم منت بوێت بەیانیان پێکەوە نانی بەیانی بخۆین؟؟ بزەیەکی کرد و هەستا و هات وتی بێگومان پیاو لەسەر قسەی خۆیەتی ئەیویست نزیک بێتەوە نەمهێشت و تا ئەوەندە ڕۆشتمە دواوە پشتم بە دیوارەکە داداو ویستی نزیکتر بێتەوە موڕاد بە بێ لە دەرگا لێدان خۆی کرد بە ژوورا وتی ئەڤەند ئەو نەخشانە.. سەیری ئێمەی کرد و شۆک بوو، هەستم بە لەرزینی لێوی کرد و و ئەڤەند دورکەوتەوەو قژی ڕێک خست، وتی ئێڤا تۆ دەتوانیت بڕۆیت من دواتر قسەت لەگەڵ ئەکەمەوە، بە فیزەوە ڕۆشتم ، ئەوم شێت کرد دڵنیاش بووم کە پرسیار دەکات لە ئەڤەند جا لەو بڕوایە نەبووم ئەڤەند پێی بڵێ، کاتژمێر پێنج دەبوو کە بۆکسێکیان بۆ ناردم و سەیرم کرد نامەیەکو هەندێ شتی تیا بوو ، لە نامەکە نووسرابوو دیاریەک بۆ ئەو خاتونەی کە ئەم ئێوارە لەگەڵم دەبێت، شتەکانم داناو لە پەیوەندی کۆمپانیوە پەیوەندیم کرد وتم کار چییە بەو شتانە؟، وتی ئەم ئێوارە هەمووان داوەت دەکەم بە بۆنەی قسەکای تۆوە، ئەمزانی ئەوانە لە ڕقی موڕاد دەکا چونکە لە من زیاتر ڕقی لێی دەبۆوە..... هەر زوو وتم دەڕۆمەوەو ڕۆشتمەوە جلەکانم گۆڕی و خۆم گۆڕی و گوڵێی سوریشی تیا بو کە بە دەستم بوو بەڕێ کەتوم و ئۆتۆمبیلێکی ڕەش وەستابوو سەرکەوتم و کە گەشتم هەمووان لەوێ بوون مێزێکی گەورە بوو زەینەبی خوشکی ئەڤەندیشی لی بوو، ئەڤەند هەستا و قۆپچەی ناوەڕاستی قاتەکەی داخستو هات و دەستی گرتم وتی دەدرەوشێیوە، بزەیەکم کرد و وتم سوپاس خۆشم موعجیبی ئەو ڕۆڵ گێڕانەم بووبم
کە بەرەو ئەوێ ڕۆشتین سڵاوم کرد و ئەڤەند لە سەروی مێزەکە دانیشتبوو منیش لەملایو و موڕادیش لەولای، داوای خواردن کراو ویستیان دەستبکەن بە نانخواردن ئەڤەند وتی چەند خولەکێک سەرنج بخەنە سەر من هەمووان سەیریان دەکرد دەستی گرتم و وتی من و ئێڤا بڕیارماندا ئێووارە خوانەک ڕێک بخەین، ئێمە بووین بە خۆشەویست سیرێکی موڕادم کرد و موڕاد ڕەنگی تێکچو هەموان پیرۆزباییان ئەکرد لێمان...
دواتر موڕاد ئیشارەتی کرد و ڕۆشتە دەستشۆر لەوێ دوای کەمێک منیش بیانوی پیەوەندم دۆزیەوەو ڕۆتم هەر ئەهات و ئەچوو ئەیوت تۆ تۆ چۆن وا دەکەی کە من ڕۆشتم وتی سەیرکە من دەزانم لە ڕقی من وا دەکەیت، دەزانم... هەر ماوەیەکەو دوتر دەزانم کە لێی جیابیتەوە ئەم گاڵتە جاڕیە بوەستێنە... ویستم قسە بکەم ئەڤەند وتی گاڵتەجاڕی؟... پێکەنی و هاتە ئەوێ.. وتی چییە موڕاد؟ خێرە؟؟؟ موڕاد ڕووی لەلاوە کرد و قسەی پێ نەما
YOU ARE READING
تۆڵە💙
Short Storyئاسایە ڕۆژگار ڕەنگ و شێوەو روخسارت بگۆڕێت بەڵام گرنگ ئەوەیە نەتوانێت ناخ و ئەسڵ و ئەخڵاقت بگۆڕێت...🍁 تەنها کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە🪽