هاتە پێشەوەو هەستام ویستی نزیک بێتەوەو ماچم کات یەک زلەم پیدا کێشاو دواتریش جارێکی تر و جارێکی تریش وتم یەکەم بۆ ئەوەی ژیانی منت تێکدا دووەم زلەش لەبەر ئەوەی زەینەبت بەکار هێناوە تا ئیرە سێیەمیش بوێری ئەوە نەکەی نزیک بیتەوە... نینۆکێکی ئەڤەند بە هەزار بێشەرەفی تۆ نادەمم شەرم لە خۆت بکە چۆ نزیک ئەبیتەوە وتیستم زیاتر بڵێم ئەڤەند هاتەوە ووتی گیانەکەم؟ لە کوێ بووی دەزانی چەندە خەمی تۆم بوو، سەیرێکی موڕادم کرد و بۆ چرکەیەک سەرم داخست و بیرم کردەوە بە جدی حەیف بۆ منیش کە کەسێکی وام خوشویست لە کاتێکا بە ئەڤەندم ئەوت خراپ بەڵام ئەو چەندە ڕێزی منی ئەگرت تۆزێ وەستام و دەستم کرد بە گریان و ڕۆشتمە باوەشی ئەڤەند وتم ئەڤەند خوشکەکەم زۆرنەخۆشە زانی زۆر حەساس و دڵتەنگم بە باوەش بردمیە سەرەوە بۆ ژوورەکەمان و زۆر گریام دوای هەر خۆی شتی ئامادە کرد و بە هەزار حاڵ توانیم بڕۆم لەوێش ژوورەکەی بۆ خۆمان ئامادە کرد و کەمەری گرتم و لەوێ داینام هەر ئەگریام و دڵم توند بوو ئەو شتانە خولەکێکیش لە مێشکم نەدەڕۆشت
ئەڤەند/
نەمدەتوانر ئێڤا بەو حاڵەوە جێ بهێڵم تا شەو هتمە دەرەوە زەینەب وتی خەوت؟ وتم خەوت بەڵام زۆر خمبار بوو گۆشتیان برژاندبوو هەموویان خواردمان هەرچەن هیچێکی وام نەخوارد، بەیانی بوو ئێڤا هەمان حاڵ و بگرە خراپتریش بوو بارانیش دەستی پێکرد و سەیرمان کرد ڕێگای دەرچوون نییە بۆیە لەوێ ماینەوە ئێڤا هەر دەگریاو دڵی تەنگ بوو ئەمزانی کە شتێکی هەیە جگە لە خەمی خووشکی بەڵام چیی بوو؟؟ نازانم... دوو ڕۆژ زیاتر لەوێ ماینەوە ئەو ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر و نەخۆشتر دەبوو حاڵی زۆر دەخەوت زۆر دەگریا نەخۆش کەوت و پێمان وابوو سەرمای بووە کۆتا ڕۆژ وتم با بڕۆینە لای خوشکەکەت دەی بردم و لەوێ مایەوە منیش ڕۆشتمە کۆمپانیا تا درەنگانی شەو
ئێڤا/
شەو زۆر درەنگ زوو کە ئەڤەند پەیوەندی کرد و وەڵامم داوە و وتی لە دەرەوەم چوم لە دەرەوە وەستابوو دایکیشم هات وتی ئائا بەخوا ناهێڵم بڕۆن بەم کاتە هاا دەی بۆ ژوورەوە ویستم بڵێم نا چونکە نە شوێنێکی باش هەبوو نە جێگا ئەڤەندیش بەم شوێنانە ڕانەهابوو هەرچەندە گەڕەکەکە باش بوو لە کۆنەکەی خۆمان نەدەچوو بەڵام بینیم ئەڤەند پێکەنی وتی بە خۆشحاڵییەوە دەستی گرتم و هاتینە ژوورەوە لە ژووێک وتی لێرە دەتوانن بمێنەوە بەڵام سیسەمی لێ نییە ببوورن هەر ئەوەندەیە، دایکم زۆر باش بووبوو ڕەفتارەکانی جێگەی هێنا لەسەر زەویەکە ڕامخست ژوورەکە هیچی تێدا نەبوو، ئەڤەند بێ هی شتێ پاڵکەوت منیش پاڵکەوتم وتی دەزانی تەنها منداڵ بوم بەو شێوە دەنووستم؟ وتم ئاوا؟ وتی ئهم بەڵام ئیتر ڕۆشتینە ئەو کۆشکەی ئێستەو ئەو ژیانە، ڕووم کردە لای ویستم قسە بکەم بەڵام چوومە باوەشی و وتم سەرمامە بزەیەکی کرد و زیاتر لێفەکانی پێدا داین و خەوتین، واتا من خەتوم بەڵام نازانم بۆ ئەو... بۆم دەرکەوت ئەوەیی باشترین بووە ئەڤەند بووە نەک مووڕاد، بۆیە نەمویست کات بە فیڕۆ بدەم و هەوڵی ژیانکردنم لەگەڵ ئەو دا بەیانی هەستاین و بە دزیەوە ڕۆشتینه دەرەوە و سمیتمان کڕی و خواردمان دواتریش ڕۆشتینە مارکێت و شتمان زۆر کڕی ئەو بابەتی نەبوونی دەزانی ڕۆشتینەوە و دایکم دڵی زۆر خۆش بوو دواتر لە دەرکا درا کاکەم کردیەوە پیاوێک بوو شتی هێناو مۆبیلیات بوو وتم قوبوڵی ناکەم بەس ئەڤەند نەیهێشت شتە کۆنەکانمان لاداو هەمووی شتی نوێ بوو وتی براکەم لە کۆمپانیا دادەمەزرێنێ پێویسەمان بە کەسێکە بۆ پێشوازی پارەکەی باش بوو پێویستی بەوە نەدەکرد دایکم کار بکات پارەکەی زۆر بوو بە ماوەیەکی کەمیش ژیانیان باش دەبوو، ئەو کارانەی ئەڤەند هاوتای نەبوو ئیتر گەڕاینەوە ماڵەوە لەو ڕۆژەوە نەخۆشیم دەستی پێ کرد و توانای شتم کەم دەبۆوە تا بیرمە ڕۆژێک لە چێشتخانە لە کاتی خواردنەوەی ئاو پەرداخەکەم لە دەست کەوت و بێهۆش بووم تۆزێک ئاگام لێبوو یەکێک لە یاریدەدەرەکان هاواری کرد و ئەڤەند نانیان دەخوارد ئیتر بیرم نەما تا چاوم کردەوە دکتۆرم لەسەر بوو وتی تەنها هی دووگیانیەکەیەتی کە ئەزێتی دەبێ و ئەویش گەر لە دەرەوە هەناسە وەرگرێ و میوەو ڕۆشتن بکا کەم دەبێتەوە چاوم کردەوە وتم چی بووە؟ دکتۆرەکە وتی پیرۆزە دایکە جوانەکەتاتەواو هۆشم هاتەوە ئەنجا زانیم دووگیانم، ئۆهــ چەند دڵم خۆش بوو، ئەڤەند نەیدەتوانی خۆی بگرێ
![](https://img.wattpad.com/cover/355129197-288-k555724.jpg)
YOU ARE READING
تۆڵە💙
Short Storyئاسایە ڕۆژگار ڕەنگ و شێوەو روخسارت بگۆڕێت بەڵام گرنگ ئەوەیە نەتوانێت ناخ و ئەسڵ و ئەخڵاقت بگۆڕێت...🍁 تەنها کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە🪽