ئەوە شەوە نەزانی هەر جۆن بوو تەنهاجار جار دەنگی ئەڤەندم گوێ لێبوو کە دەیوت باشیت؟ ڕۆژی دواتر هیچ نەهاتمە دەرەوە لە ماڵەوە هەر لە ناو جێگا بووم زەینەب هات چەند جارێک وتی براژن؟؟ کە ڕۆشت وتم براژن و زەهری مار، نەیدەزای ئەو بابەتە دەزانم، ئەو ماوە وتم ئەمەوێت تەنها بم ڕێستێکی باشم وەرگرت بەڵام ئەو بابەتە لە مێشکم دەرنەچوو، بڕیارم دا هەموو شتێک لەبیر بکەم ئەو بابەتە نەبێت شەوێک کە باشتر بوبوم ئەڤەند وتی دەی من دەبێت بخەوم دەرگای کردەوە بەڵام ڕۆشتم دەرکاکەم کرت وتم پێویست ناکات چیتر لە ژووری میوان بخەویت پشتم بە دەرگاکە دا وتم ئەمە ژووری ئێمەیە، نزیک بووەیەو پێکەنی.....
بەیانی بە ماچی ڕومەت بەخەبەر هاتم هەستام و وتم منیش دێمە کۆمپانیا بێزاربووم لە باوەشی کردم وتی هاوسەرەکەی من چی بوێت ئەوە ئەبێت... خۆمان ئامادە کرد و ڕۆشتین ژیانم باشتر بووبوو خەریک بوو باشتر دەبووم نزیکتر دەبوومەوە لە ئەڤەند هەستم بە زۆر شت کرد بەڵام قسەشم زۆر لەگەڵ کرد کە کاری خراپ نەکا پێشتر زۆری دەکرد، شەوەکان نەبێت کە بە کابووسی مووڕاد بەخەبەر دەهاتم، شەوێک لە خەونمدا موڕاد هاتوەو لە تەنیشتم خەوتوە دواتر من هەستاوم و ویستمە هاوار بکەم بەڵام سەرینی لەسەر داناوم و خنکاوم بە دەنگی ئەڤەند ڕاچەڵەکیم کە هەستام هەموو گیانم ئارەقە بوو وتی دیسان خەونت بینی؟ وتم ئهم وتی دووبارە دایکم؟ سەرم لەقاند ، ئەوە باش بوو دایکی قسەی دەکرد و شەڕی دەکرد من وگوێم بۆ نەدەگرت بەڵام ئیتر ئەمووت هی ئەوەیە وتی وەرە منی بردە باوەشی وتی چارەیەک دەدۆزمەوە خەمت نەبێ دەستی گرتم هەندێ جار نازانم بۆچی وابوو بەڵام کە دەستی دەگرتم... کە لە باووەشی دەکردم هەموو شتێک باش دەبوو ئەو شەوەش ئاوا بوو بەیانی نەڕۆشتم و ڕۆشتمە چێشتخانە و یارمەتیدەرەکانم مۆڵەت دا بەڵام زۆری نەخایاند دایکی ئەڤەند هات و وتی خۆ چی دەکەیت لە چێشتخانەی من؟ ئێرە یاسای خۆی هەیە باشە؟؟ ئێستەش لێرە بڕۆ دەرەوە هەرچیت ویست ئەوان دەیهێنن بۆت و ئامادەی دەکەن، ئێوەش... جارێکی تر نەکەن ئیشی خۆتان بەن بە کەسی کە، ئەوانەشی لێرەیە هەمووی بڕژن و هی نوێ دروست کەن زۆر ناخۆشبوو چاوەکانم پڕ بوون و لە ژوورەکەی خۆم گریام زۆر بەڵام ئارام بومەوە دواتر دوای خوانی ئێوارە وتم دەتوانین بڕۆین هەوایەک هەڵمژین؟ ڕۆشتین پێکەوە لە شوێنێک دانیشتین وتم دەمەوێت قسە بکەین وتم ژیانم لەگەڵ خێزانەکەم، شتێکی باش نەبووە، دایکم هەموو کات براکەمی هەڵبژاردوە تەنها باوکم نەبێت باشترینە من بوو، کاتێک من لە دایک بووم زۆر بێ ئۆکسجین بووم دکتۆرەکان وتبوویان دەمرێت بەڵام دایکم ڕۆشتبوە لای براکەم و وتبووی بەم بە تەنهایە... ئەوی هەڵبژارد لە کاتێکدا من لە لێواری مەرگدابووم، باوکم چەندین شەو ڕۆژ لام بوو... هەر من لەگەڵ خۆشەویستی باوکم و توڕەی و ناخۆشی دایکم و کاکم کەورە بووم، من لە زانکۆ بووم بە خۆشەویستی کوڕێک... ئەو کوڕە بە ڕۆشتن و خراپترین شێوە تۆڵەی لێ کردمەوە.. دەزانی کێ بوو؟ موڕاد....ئەڤەند وتی من ئەوەم دەزانی ئێڤا... وتم چۆن؟ وتی لەو کاتەی ئاشقت بووم... بەلامەوە گرنک نییە تەنها هیواخوازم ڕۆژێک ئەو لەبیر کەیت و منت خۆشبوێ...لەبیرم کرد.. ئەمڕۆ خانویەکم پێشکەش بە دایکت و ئەوان کرد... ئاگاداربووم کە خاوەن خانوەکە بێزاری کردوون منیش خانویەکم بۆ کڕین... وتم نەخێر ئەوانیش قبوڵی کەن من قبوڵی ناکەم ئەڤەند وتی لێگەڕێ من ئاسودەم بە زۆر قەناعەتی پێ هێنام... وردە وردە ئیتر باشتر بوم موڕاد هەموو کات دەهاتە ئەوێ و دواتریش هاوسەرگیری لەگەڵ زەینەب کرد بۆ من گرنگ نەبو ئاسایی بوبومەوە بوم بە یارمەتیدەرێکی باش بۆ ئەڤەند تا بگوڕێت زیاتر لەگەڵ هەمووان بەڵام بە دەمی خۆم دەمووت کە هەستم بۆی نییە
![](https://img.wattpad.com/cover/355129197-288-k555724.jpg)
YOU ARE READING
تۆڵە💙
Short Storyئاسایە ڕۆژگار ڕەنگ و شێوەو روخسارت بگۆڕێت بەڵام گرنگ ئەوەیە نەتوانێت ناخ و ئەسڵ و ئەخڵاقت بگۆڕێت...🍁 تەنها کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە🪽