part 9

188 31 0
                                    

هەندێ جار نەبێ بۆ ساتێک ئەکەوتمە ڕابردووەوە باوکم موڕاد ژیانی ڕابردووم بیر ئەکەوتەوە ڕۆژێک ئەڤەند هاتە ژوورەوە دو کاغەزی بە دەستەوە بوو وتی پێتوایە...؟ وتم چی؟ پێکەنی وتی باشە تەواوی ئەکەم پێتوایە دەڕۆینە کوێ؟ هممم نازانم تۆ بیڵێ من ڕقم لە بیرکردنەووەی زۆرە، پێکەنی وتی ئیتاڵیا... شاری ڕۆما... وتم گاڵتە مەکە ئەڤەند کارمان زۆرە لە کۆمپانیا، وتی نا تەنانەت ئێوارەش فڕۆکەکەمان دەردەچێت وتم چییی؟ بە جدیتە؟ ، پێکەنی و کە زانیم بە جدیەتی ڕۆشتم جلم ئامادە کرد و ئێوارە بەڕێ کەوتین کە گەشتین من زۆر ماندوو بوم بە چاوی پڕلە ماندووی ڕۆشتینە هۆتێلەکە، ئەو هەر زۆریش ئاسایی بوو ئەو زۆر کات سەفەری ئەکرد شتەکانی بۆ نۆرماڵ ببۆوە، بەیانی بە دیمەن و هەوای ڕۆما بەخەبەر هاتم هەستێکی چەند پێناسە نەکراو بوو تا ئێوارە لە گەڕان و وێنە گرتن بووین

 وتم گاڵتە مەکە ئەڤەند کارمان زۆرە لە کۆمپانیا، وتی نا تەنانەت ئێوارەش فڕۆکەکەمان دەردەچێت وتم چییی؟ بە جدیتە؟ ، پێکەنی و کە زانیم بە جدیەتی ڕۆشتم جلم ئامادە کرد و ئێوارە بەڕێ کەوتین کە گەشتین من زۆر ماندوو بوم بە چاوی پڕلە ماندووی ڕۆشتینە هۆتێلەک...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

دواتر هاتینەوە لە ڕێستۆرانتێک لاماندا وتم دەزانم ئەم زۆر گەڕان و پێکەنینەت پێ خۆش نییە ئێهـ بەڵام ئەبێت لەگەڵم ڕابێیت ڕانەیەیت چییە؟ ویستی قسە بکا کچێک هات وتی ئەڤەند؟؟؟ بە ئینگلیزی وتی ببوورە خاتوون؟ ئەڤەند ڕەنگی تێکچوو، کچەکە وتی ئەڤەند دەی گاڵتە مەکە، ئەمە کچە نوێیەکەیە... چەند جوانی بەڵام بڕوابکە هەر بۆ ماوەیەکە.... ئەڤەند ناچار قسەی کردەوە زمانی ئاسایی و وتی ئەوە هاوسەرمە!!ئێستەش دەفن بەو لێرە بڕۆ.. کچەکە زۆر ترسا و ڕۆشت، من زۆر زۆر پێی تێکچووم هیچم نەوت نانمان خوارد هیچ قسەم نەدەکرد کە گەڕاینەوە خۆم گۆری و لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوتم، وتی ڕووی خۆتم لێ وەر مەگێڕە و توڕەم مەکە هیچ گوێم لێ نەدا...هاواری کرد وتم بەو شێوە مەکە... هەستام وتم چاوەڕێی چیم لێ ئەکەیت؟؟؟ ئەو ئافرەتانەی پێشووتر لەگەڵیان بوویت خوا دەزانێ چیت لەگەڵ کردوون... ئێستە یەک یەک دێنە بەرامبەرمان... وتی ئەوانە ڕابردو بوون، وتم بەڵام کاریگەری لەسەر ئێستە هەیە... هەموو پیسی ئەوان بۆ من کۆکردەوە... منیش ئەوەنە ساویلکە بووم.... هەستام و ڕۆشتمە دەسشۆر ئاوەکەم بەریاوە و دانیشتم تێر گریام ئەڤەند هات وتی ئێڤا دەرگاکە بکەوە قسە دەکەین وتی باشە تەواو... گوێم دەگرت ئاوەکەم گرتەوە تا گوێم لێ بێت وتی لەگەڵ کچاندا بووم کاتم لەگەڵ بەسەر بردوون لەگەڵیان.... باشە تەواو بەهەرحاڵ بەڵام ئەوانە بوون بە ڕابردوو دەرگام کردەوە وتم دورکەوە دەخەوم... نزیک بووە وتی خەوی چی چاوی داگرت... پاڵم پێوە نا وتم نەکەی بە خەیاڵشتدا بێت چەند جارێک ڕووی یاوە دور کەووە، ماوەیەکی کەم لەوێ بووین دواتر گەڕاینەوە ماڵەوە، زەینەب زۆر شڵەژاو بوو، لە لایەکی کەشەوە ئەڤەند خانویەکی گەورەی گرت بڕیارماندابوو لەوێ بژین لەبەر کابووسەکانی دایکی و منیش تەنها لەبەر موڕاد، ئێوارەیەک لەسەر خوانی ئێوارە بووین زەینەب وتی کاکە من و موڕاد دەمانەوێت شتێکتان پێ بڵێین، من بیرم بۆ شتێک دەچوو، زەینەب وتی کاکە من دوگیانم ئەڤەند زۆری پێ خۆش بوو زەینەب ئاهێکی ئاسودەی هەڵکێشاو وتی دووگیانیکەم چوار مانگە، ئەڤەند زمان لە دەمیا نەما و لە ناکاو هەموو سەر مێزەکەی هێنایە خوارەوە و بە دایکیشیەوە ترسا، هاواری کرد مانای چییە چوار مانگە... مانای چییە؟؟ ئێوە ئەو کارانەتان کردووە پێش هاوسەرگیری؟؟ زەینەب ئەگریا کاکە توخوا وا مەکە کاکە ئارامبە، ئاوا نییە، بەڵام هاوارەکانی ئەڤەند دەنگی ئەیایەوە تەنانەت لە ترسا ددانەکانم ئەلەرزین

تۆڵە💙 Where stories live. Discover now