پارتی - یەکەم-

2.1K 242 176
                                    


سڵاو کچینە ئەمە چیڕۆکی نوێیە لەسەر تایهیۆنگ بینەری بن دڵنیام بەدڵتان دەبێ ئەمەیان کەمێک جیاوازە لەوانی تر وە بیرۆکەی خۆمە مافی بردنیت نیە ❌

چێژ لە خوێندنەوەی ببینە 💕

——————————————

تایهیۆنگ هاوسەری تۆیە ئێوە هەردووکتان زۆر قسە لەگەڵ یەکتر ناکەن ، ئەو کەسێک بوو کە وەبەرهێنانی لە کاروباری خێزانی دایک و باوکتدا کردووە چونکە کۆمپانیایەکی سەرکەوتوو بەڕێوە دەبات

هێشتان پێی نەوتوویت کە مافیایە بەڵام تۆ هەستت کردووە چونکە زۆر ساردە

ئەو حەزی لە جگەرەکێشانە لەهەمانکاتدا تۆ ڕقت لێیە

ئێستا تایهیۆنگ ڕۆیشتە سەرەوە بۆ ئەو باڵکۆنەی کە تۆ لێی دانیشتبوویت و کتێب دەخوێنیتەوە ، جگەرەکەی دەردەهێنێت و دەست دەکات بە کێشان

بە گرژیەوە سەیریم کرد و پشتگوێم خست بەردەوام بووم لە خوێندنەوە ، تایهیۆنگ تێبینی کرد کە پشتگوێی دەخەم بەڵام گرنگی پێ نەدا ، بەردەوام بوو لە جگەرەکێشان سەیری تۆو کتێبەکەی دەستتی دەکرد و یەک وشەی نەوت ، لەناکاو لێت نزیک بوویەوە وایکرد ڕابچڵەکی

ن/ت: لێم دووربکەوە ڕقم لە بۆنی جگەرەیە..

تایهیۆنگ پشتگوێی خستیت و بەردەوام هێندەی تر لێت نزیک بوویەوە ، بەردەوام بوو لە جگەرەکێشان و ڕووخساری نزیک کردەوە

ن/ت: هێی من لەگەڵ تۆمە ئەو جگەرە پیسە لابە..

هەناسەیەکی هەڵمژی لەناکاو هەموو دوکەڵەکەی بە ڕووخسارت داکرد ، کە ئەمەش وایلێکردیت هەناسەت تەنگ بێت ، وەک ئەوە وابوو بە ئەنقەست هەوڵی ئەشکەنجەدانت بدات چونکە ئەو دەزانێ کە تۆ ڕقت لە بۆنی جگەرەیە

دەستم کرد بە کۆکە نەمدەتوانی بە باشی هەناسە بدەم

تەنها بە نیگایەکی سارد سەیری کردم ، وادیار بوو دڵخۆش بێت بە ئازاردانم

دەیزانی کە ئازارت دەدا بەڵام گرنگی پێ نەدا تەنها چێژی لە
سەیرکردنی تۆ دەبینی ، لەناکاو کتێبەکەی لەنێو دەستت ڕفاند

ن/ت: یاا "کۆکە" ئەو کتێبەم پێ بدەرەوە!

بە ساردی سەیری کردم پاشان سەیری کتێبەکەی دەستی کردەوە وەک ئەوەی بڕیار بدات کە چی لێ بکات ، کەمێک بەو شێوەیە مایەوە پاشان قسەی کرد

تایهیۆنگ: نەخێر

ن/ت: بۆ بێزارم دەکەیت؟ وتم بمدەوە!
( بە کەمێک توڕەیی)

جگەرەکێش  (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now