پارتی - چوارەم -

991 187 95
                                    

چیڕۆکی کیم تایهیۆنگ «جگەرەکێش» بەشی چووارەم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


چیڕۆکی کیم تایهیۆنگ «جگەرەکێش» بەشی چووارەم

چێژ لە خوێندنەوەی ببینە🖤.

—————————————-

تایهیۆنگ: تۆ هاوسەری منیت ، ئایا نابێت تەنها لانیکەم وەک ژنێک ئەم کارە بچووکانە بکەیت؟

ن/ت: تکایە تاقەتی دەمەقاڵێم نیە ، بڕۆ دەرەوە..

هەر لەگەڵ ئەو قسەیە تایهیۆنگ چاوەکانی وەرگێڕا ، ئێستا هەست دەکات بەتەواوی ئارامی لەدەست داوە ، نەیدەویست بڕوات بەڵام نەشیدەویست دەمەقاڵێ بکات

تایهیۆنگ: باشە من دەڕۆم..

بەیانی

تایهیۆنگ گەیشتە ماڵی دایکی و بەرەو دەرگاکە ڕۆیشت ، یەک دوو هەناسەی قوڵی هەڵمژی و لە دەرگاکەی دا ، دەیزانی کە دایکی یەکسەر دێت و دەرگاکە دەکاتەوە چونکە دڵنیایە دڵخۆشە بە بینینی کوڕەکەی

وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا لەلایەن دایکیەوە زۆر بە خێرایی دەرگاکە کرایەوە ، دایکی بە بینینی تایهیۆنگ بە تەواوی دڵخۆش بوو یەکسەر بەپەلە لەباوەشی گرت ، تایهیۆنگ زەردەخەنەی کرد و لەباوەشی گرتەوە

خ.کیم: بەخێربێیت کوڕەکەم ، ئەی ن/ت لەکوێیە؟

تایهیۆنگ دواجار باوەشەکەی پچڕاند و لەگەڵ دایکی هەنگاویان نا بۆ ژوورەوە ، تایهیۆنگ بۆ ساتێک بێدەنگ بوو دوای سەیری دایکی کرد

تایهیۆنگ: ئەو تەنها چەند کارێکی هەبوو پێم گووت کە تەواوی بکە ڕەنگە ئێستا لە ڕێگا بێت بۆ ئێرە..

خ.کیم: شەڕتان کردووە؟
(سەیری تایهیۆنگی کرد و برۆیەکی بەرز کردەوە)

یانی هێندە بە ڕووخساری تایهیۆنگەوە دیارە کە ئەمڕۆ لەگەڵ ن/ت مناقەشەی کردووە؟ بۆیە تایهیۆنگ بڕیاریدا ڕاستگۆ بێت لەگەڵ دایکیدا و ڕاستیەکانی پێ بڵێت

تایهیۆنگ: بەڵێهــ ئەم بەیانیە مناقەشەیەکی زۆر خراپمان هەبوو..

خ.کیم: بۆچی؟ کوڕم تۆ پیاوێکی پێگەیشتووی پێویستە لە ن/ت تێبگەیت ئەو هێشتان گەنجە..

تایهیۆنگ: ئەوە دەزانم بەڵام لانیکەم دەیتوانی کەمێک ماڵەکە پاک بکاتەوە نەک تەنها هەموو ڕۆژێک لە ژوورەکەی بێت و بخەوێت..

جگەرەکێش  (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now