پارتی - حەڤدە -

778 144 15
                                    

چیڕۆکی کیم تایهیۆنگ «جگەرەکێش» بەشی حەڤدە

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

دوای پێنج ڕۆژ

تایهیۆنگ پۆڤ:-

ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی گەشتەکەم بوو دەگەڕێمەوە کۆریا

ئێستا لەناو فڕۆکەین ، خاتوون سانا لە تەنیشتمەوەیە خەوی لێ کەوتووە

منیش زۆر ماندووم ، بیری ن/تم کردووە هەفتەیەکە هەواڵی نازانم

پەیوەندی پێوە نەکردووم ، منیش بەهۆی سەرقاڵی کار نەمدەتوانی پەیوەندی پێوە بکەم

دوای دوو کاتژمێر

گەیشتینە فڕۆکەخانەی کۆریا و فڕۆکەکە نیشتەوە ، خاتوون سانا هێشتان خەوتووە پێویستە بەئاگای بهێنم

تایهیۆنگ: خاتوون سانا..خاتوون سانا؟
(بە هێواشی بانگیم دەکرد ، بە ئاگا هات)

سانا: ئاهـ ببورە
(هەستایەوە)

تایهیۆنگ: گەیشتینە کۆریا

^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^

ن/ت پۆڤ:-

بە هۆی ئازاری قوڕگمەوە بە ئاگا هاتم ، دەستم لە نێوچاوانم دا تایەکی بەرزم هەیە

سەیری کاتژمێرم کرد کات ٥ی بەیانی بوو

هێشتان زۆر زووە بەڵام هەست بە ئازارێکی زۆر ئەکەم

هەوڵم ئەدا هەستمەوە بەڵام نەمدەتوانی هەموو گیانم ئازاری هەیە

لەکۆتایدا کۆڵم دا و لەسەر جێگاکە پاڵکەوتمەوە

~~~~~~~~~~~~~~

ڕۆز پۆڤ:-

ئەمڕۆ تایهیۆنگ لە گەشتەکەی دێتەوە ئێستا لە فڕۆکەخانەم پێشوازی لێ دەکەم

خۆم زۆر بە جوانی ئامادەکردووە

تایهیۆنگم بینی لەگەڵ کچێک ، بیستم ئەوە هاوبەشە نوێیەکەیەتی لە کۆمپانیا

تش کچێکی سۆزانی دیارە ، بەرەو ڕووی تایهیۆنگ ڕۆیشتم

ڕۆز: بەخێربێیتەوە گیانەکەم..
(بە زەردەخەنەوە باوەشم لێیدا )

تایهیۆنگ ڕووی گرژ کرد و دوورکەوتەوە

تایهیۆنگ: چی دەکەیت لێرە؟

ڕۆز: هاتووم تا پێشوازیت لێ بکەم
(بە بزەوە)

سانا: ئەوە هاوسەرەکەتە بەڕێز تایهیۆنگ؟

ویستم قسە بکەم بەڵام تایهیۆنگ پێی بڕیم

تایهیۆنگ: نەخێر

بە گرژیەوە سەیریم کرد

سانا: باشە کەوایە بەڕێز تایهیۆنگ شۆفێرەکەم هاتووە بە دوامدا من دەڕۆم ، گەشتێکی خۆش بوو سووپاس بۆتۆ
(بە بزەوە تەوقەی لەگەڵ تایهیۆنگ کرد)

تایهیۆنگ: هەروەها سووپاس بۆتۆش خواتلەگەڵ
(بزەی کرد و تەوقەی لەگەڵ کردەوە)

سانا ڕۆیشت

تایهیۆنگ ڕووی کردە من و بە توڕەییەوە وتی

تایهیۆنگ: بۆچی هاتووی؟
(بە توڕەیی)

ڕۆز: بۆچی ئاوا قسەم لەگەڵ دەکەی؟ من هاتووم تا پێشوازیت لێ بکەم هاوسەرەکەشت لە ماڵەوەیە خەریکی پەیوەندیە لەگەڵ پیاوانی تر کەچی ئاواشم لەگەڵ ئەکەی

تایهیۆنگ: قسەی بێمانا مەبەستت چیە؟
(بە گرژی)

ڕۆز: هەفتەیەک لەمەوبەر هەر ئەوکاتەی تۆ ڕۆیشتی بۆ گەشتی کار لەگەڵ پاسەوانەکەت کە زۆر متمانەت پێی بوو لەگەڵی ڕۆیشتە دەرەوە بۆ ژوان بەستن بەڕاستی بەزەییم پێتدا دێتەوە کیم تایهیۆنگ من لەسەرەتاوە پێم وتی ئەم کچە سۆزانیە

تایهیۆنگ زۆر توڕە دیار بوو

تایهیۆنگ: دەمت داخە..
(دەستی وەک مست لێکرد)

ڕۆز: ئەوە ڕاستیەکەیە..
(ئەوەم وت و ڕۆیشتم)

ئیتر جەنگی جیهانی دەست پێ دەکا ، بزەیەکم کرد

^^^^^^^^

ن/ت پۆڤ:-

بەهۆی ئازارەوە دەمناڵاند نەمدەتوانی بانگی خزمەتکارەکەش بکەم

لەوکاتە گوێم لە ناوی خۆم بوو ، کەسێک بوو هاواری دەکرد وادیار بوو توڕە بێت

لەناکاو دەرگای ژوورەکەم زۆر بە خراپی کرایەوە ڕاچڵەکام

ئەوە تایهیۆنگ بوو ، ئەو گەڕاوەتەوە ، زەرفێکی بە دەستەوە بوو فڕێیدایە لای من

تایهیۆنگ: ئەوە چیە ها؟
(بە هاوارەوە)

نەمدەتوانی چاوەکانم بە باشی بکەمەوە

تایهیۆنگ؛ وەڵامم بدەوە نەفرەتییی
(دووبارە هاواری کرد)

دووبارە بێ وەڵام بووم نازانم باسی چی دەکات ، هێزم نەبوو قسەش بکەم

تایهیۆنگ هاتە لام و قۆڵی گرتم و منی هەستاندەوە بەهۆی ئازار ناڵەیەکم کرد

تایهیۆنگ پۆڤ:-

کاتێک کە قۆڵی ن/تم گرت وەک ئاگر گەرم بوو ، کەمێک نیگەران بووم بەڵام ئەوە کاریگەری لەسەرم نابێت

تایهیۆنگ: بۆچی کە من لێرە نەبووم لەگەڵ ئەو کوڕە هەژارە پەیوەندیت بەستووە هاا؟
(بە هاوار)

زۆر توڕەم

فرمێسک لە چاوی ن/ت هات ، بە توندی قۆڵیم گرتووە وادیارە ئازاری هەیە

بە توندی قۆڵیم بەردا و بە توڕەیی لە ژوورەکە ڕۆیشتمە دەرەوە ئەوم بەو حاڵە جێهێشت

~~~~~~~~~~~~~~~~

بەردەوامە..

جگەرەکێش  (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now