پارتی - سێیەم-

1K 188 122
                                    


چیڕۆکی کیم تایهیۆنگ «جگەرەکێش» بەشی سێیەم

کچینە ڤۆت و کۆمێنت بکەن بۆ ئەوەی بەردەوام بم ، ئینجا ئەمڕۆ ئیمتیحانی سەری ساڵم بوو دوعام بۆ بکەن دەرچم 🤲🏻🎀

چێژ لە خوێندنەوەی ببینە 🌧️✨

——————————————

ن/ت پۆڤ:-

دوای ئەوەی تایهیۆنگ ڕۆیشت نەمتوانی بخەوم بۆیە بڕیارمدا بڕۆم بۆ پارک پیاسە بکەم ، خۆم و ئامادە کرد و چوومە بەر دەرگا

پاسەوانە نەفرەتیەکانی تایهیۆنگ ڕێگریان لێ کردم وتیان دەبێ مۆڵەت لە گەورەکەیان وەربگرن ، بەڕاستی بێزارکەرن وەک گەورەکەیان

بەڵام سەرم سوڕما کاتێک زانیم تایهیۆنگ ڕازی بوو ، چۆن؟ ئەو هەرگیز ڕێگەی نەدەدا بڕۆمە دەرەوە

———

تایهیۆنگ پۆڤ:-

کاتێک کارەکانم تەواو کرد بەڕێکەوتمە ماڵەوە ، ئەمڕۆ ڕۆژێکی درێژم بەسەر برد بۆیە زۆر ماندووم چوومە ژوورەکەم و لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوتم

دەمەوێ ن/ت ببینم ، وابزانم هێشتان لە ژوورەکەیەتی

هاتمە ژوورەکەی بەڵام ئەوم نەبینی ، هەموو ماڵەکە گەڕام بەڵام ئەوی لێ نەبوو

پۆڤ نووسەر :-

تایهیۆنگ بیری کەوتەوە کە ن/ت لە دەرەوەیە ، بەڵام بەم کاتە؟ ئەو لە بەیانی زووەوە لە دەرەوەیە

دەنگی کردنەوەی دەرگاکە هات ، ن/ت بوو گەڕایەوە

تایهیۆنگ: لەکوێ بوویت؟

ن/ت: لە پاڕک بووم..
(بە ماندوویەوە لەسەر قەنەفە دانیشت)

تایهیۆنگ بە سەرسوڕمانەوە سەیری کرد ، بۆچی ئاوا ماندوو دیارە؟ چی کردووە لە دەرەوە؟ بۆیە دووبارە پرسیاری لێ کرد

تایهیۆنگ: چیت دەکرد لە پاڕک؟

ن/ت: تەنها پیاسەم دەکرد..

تایهیۆنگ باوەڕی بە قسەکەی نەدەهێنا ، بەڵام نەیدەویست گومانی لێ بکات

تایهیۆنگ: پیاسەکردن ئەو هەموو ماوەیە؟ سەیری کاتژمێرت نەکردووە؟ کات ٦ی ئێوارەیە..

ن/ت: دەڕۆم ژەمی ئێوارە دروست دەکەم..هەست بە برسێتی ناکەیت؟

تایهیۆنگ گەدەی بەتاڵ بوو کەمێک هەستی بە برسیەتی دەکرد ، بە ساردی وتی

جگەرەکێش  (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now