پارتی - دووەم -

1K 178 66
                                    


چیڕۆکی کیم تایهیۆنگ «جگەرەکێش» بەشی دووەم

ئەم چیڕۆکە بخەنە لیستی ڕێدینگ و بۆ زۆرترین هاوڕێتان بنێرن🎀💕

چێژ لە خوێندنەوەی ببینە🌩️✨

———————————————————

ن/ت: ئاهـ چیت دەوێت؟

تایهیۆنگ بە گاڵتەجاڕیەوە سەیری کردم ، هێندەی تر مەچەکی توند کردەوە

تایهیۆنگ: تۆ پرسیارم لێ دەکەیت چیم دەوێت؟

ن/ت: دەستم بەردە تۆ ئازارم دەدەیت..
(بە توڕەیی)

ئەو حەزی لە بینینی منە کە بەوشێوەیە توڕە دەبم ، بە نیگایەکی لووتبەرزانە سەیری کردم

تایهیۆنگ: دەزانم وە گرنگی پێ نادەم..

ن/ت: دەمەوێت بڕۆم دەستەکانم بەردە نەفرەتی..
(بۆ ساتێک وەڵامی نەدایەوە بەڵام دواتر قسەی کرد)

تایهیۆنگ: گرنگ نیە تۆ چیت دەوێت ، من دەمەوێت لێرە بمێنیتەوە..

ن/ت: تەنها قسە بکە چیت لەمن دەوێ؟

سەیری منی کرد لەکاتێکدا هێشتان بە توندی مەچەکی گرتبووم کە ئازاری دەدام ، ئەو چێژ لەوە دەبینێ کە ئازارم هەبێت ، بۆ ئەو شتێکی پێکەنیناویە

تایهیۆنگ: هیچ تەنها دەمەوێت لێرە بمێنیەوە..

لەوساتەدا پەیوەندی بۆ تایهیۆنگ هات ، خەریک بوو ڕەتی بکاتەوە بەڵام بەردەوام بوو لە زەنگ لێدان ، بۆ چرکەیەک سەیری کردم و پەیوەندیەکەی هەڵگرت ، بۆ ساتێک بێدەنگ بوو دوای ئەوەی قسەکانی تەواو بوون پەیوەندیەکەی داخست

تایهیۆنگ بە بێدەنگی سەیری دەکردم ، وەک هەمیشە هیچ هەست و سۆزێک لە ڕووخساری بەدی ناکرێت

ن/ت: وازم لێبێنە بڕۆ بخەوە بەیانی کارت هەیە

تایهیۆنگ: پێویست ناکات پێم بڵێیت چی بکەم..

دیسانەوە بە تۆنێکی سارد قسەی کردەوە ،

ن/ت: باشە ببورە وازم لێبێنە ئازارم هەیە..

بە بێدەنگی سەیری دەکردم ، وادیار بوو بیر لە شتێک بکاتەوە ، بە ترسناکی چاوی لێم بوو

ن/ت: بۆ ئاوا سەیرم دەکەیت؟ لە جنۆکە دەچیت

تایهیۆنگ برۆیەکی بەرز کردەوە ، توڕە بوو بەو قسەیە

تایهیۆنگ: نەفرەت باسی چی دەکەیت؟

ن/ت: بۆوا سەیرم دەکەیت؟

تایهیۆنگ: بەبێ هۆ سەیرت ناکەم تەنها ویستم شتێکت پێ بڵێم..

ن/ت: چیە؟

بۆ چەند چرکەیەک سەیری کردم ،

تایهیۆنگ: تەنها ویستم شتێکت لێ بپرسم..

جگەرەکێش  (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now