![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
چێژ لە خوێندنەوەی ببینە 🖤.^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^
تایهیۆنگ هەر کە گەڕایەوە ماڵەوە لووتی پڕ بۆنی خواردن بوو ، چووە چێشتخانە بینی ن/ت خواردن ئامادە دەکات
بۆ چەند چرکەیەک بێدەنگ بوو تەنها سەیری ن/تی دەکرد کە خەریکی دانانی سەر مێزەکە بوو
ن/ت خەریک بوو خواردنەکە بخاتە ناو قاپەکەوە بەڵام لە دەستی ڕژا و بەسەر دەستی کەوت و سووتا
ن/ت: ئاهــ..
تایهیۆنگ کاتێک ئەمەی بینی یەکسەر ڕایکرد بۆلای قۆڵی بە نەرمی گرت ، سەیری ڕووخساری ن/تی دەکرد
ن/ت سەیری چاوەکانی تایهیۆنگی کرد
تایهیۆنگ دەیتوانی لە چاوەکانی ن/تەوە ببینێت کە چەندە ئازاری هەیە ، ئەو ڕقی لەوەیە کاتێک ن/ت ئازاری پێدەگات ، تەنها خۆزگەی دەخواست ئازارەکانی لێ بسەنێت بەڵام ناتوانێ ، تایهیۆنگ بە بێدەنگی مایەوە
ن/ت: ک-کەی گەڕایتەوە؟
(هێشتان دەستی ئازاری هەبوو)تایهیۆنگ: تازە گەڕامەوە..دەستت ئازاری هەیە؟
(سەیری دەستی ن/تی کرد)ن/ت: کێشە نیە تەنها کەمێک سووتا..
(بزەیەکی ساختە)تایهیۆنگ دەیزانی ن/ت درۆ دەکات ، ئەو زەردەخەنەیە بە ڕوونی دیارە کە ساختەیە ،
تایهیۆنگ؛ درۆ مەکە ، تەنها پێم بڵێ ئازاری هەیە؟
ن/ت: ئایا بۆت گرنگە؟
تایهیۆنگ: بێگوومان بۆم گرنگە..
ن/ت پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانەی کرد
ن/ت: بۆچی؟
تایهیۆنگ: بەڕاستی پێت وایە من حەزدەکەم لەناو ئازاردا بتبینم؟
ن/ت: بەڵێ بۆچی نا..
تایهیۆنگ: مەبەستم ئەوە نەبوو..
(ئاهێکی هەڵکێشا )
![](https://img.wattpad.com/cover/366709515-288-k589791.jpg)
YOU ARE READING
جگەرەکێش (کۆتایی هاتووە)
Romanceن/ت: تۆ دەزانیت من ڕقم لە جگەرەیە ئیتر بۆچی لای من دەیکێشیت؟ «بە گرژی» تایهیۆنگ: هاهـ ڕقم لە بێدەنگیتە «بە کەمێک توڕەیی» ن/ت: هاوسەرگیری ئێمە تەنها لەسەر کاغەزێکی نەفرەتی بوو «بە هاوارەوە» بیرۆکەی خۆمە مافی بردنیت نیە ❌🚫