پارتی - پێنجەم -

953 171 119
                                    

چێژ لە خوێندنەوەی ببینە 🖤🦦

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



چێژ لە خوێندنەوەی ببینە 🖤🦦.

^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^

تایهیۆنگ هەر کە هاتە لای ن/ت و لە تەنیشتی وەستا بە چاوێکی سووکەوە سەیری کرد ، ئەو بڕیار نەبوو دان بەوەدا بنێت بەڵام هێشتان هەستی بە توڕەیی دەکرد لە هەمان کاتدا هەستی بە تاوان دەکرد ، ئەو ڕقی لەو هەستە تێکەڵاوانەیە ، تەنها دەیەوێت لێی توڕە بێت

ن/ت سەری بەرز کردەوە سەیری تایهیۆنگی کرد ، تایهیۆنگ لە تەنیشتی دانیشت و دەستی گرت

تایهیۆنگ هێشتان بڕیار نەبوو داوای لێبووردن بکات ، هەروەها زۆر شانازیشی بەخۆیەوە دەکرد ، ئەوە شێوازی ئەوە

خ.کیم: من دەڕۆم ئاو بۆ ن/ت دێنم..
(هەستا و ڕۆیشتە مەدبەخەکە)

ئێوە تەنها مانەوە بەبێدەنگی

ن/ت: با بگەڕێینەوە..
(فرمێسکەکانی سڕی)

تایهیۆنگ بێدەنگ بوو کاتێک بینی چاوەکانت هێشتان پڕ فرمێسکن ، هەستی بە خراپی دەکرد بەرامبەر ئەو کارانەی کە پێشووتر کردوویەتی ، زانی کە هەر بەردەوامیت لە گریان پێی وابوو ڕۆیشتن باشترین شت دەبێت

تایهیۆنگ: باش..

بەیەکەوە هەستان لەکاتێکدا تایهیۆنگ هێشتان دەستی تۆی گرتبوو ، زۆر بە توندی دەستی گرتبووی

خ.کیم: بۆ کوێ دەڕۆن؟

تایهیۆنگ: دەگەڕێینەوە ماڵەوە..
(بە تۆنێکی بچووک و کەمێک بێزاری وتی ، لەکاتێکدا بەرەو لای دەرگاکە دەڕۆیشتن)

خ.کیم: باشە بەڵام ئاگاداری خۆتان بن..

تایهیۆنگ بێدەنگ بوو هیچی نەوت ، بۆچی خ.کیم ئێستا ئاوا خەمخۆر و جوان مامەڵە دەکات لەکاتێکدا کەمێک پێش ئێستا هاواری بەسەر تایهیۆنگدا دەکرد ، لە هیچ تێنەدەگەیشت بەڵام هیچی نەوت و سەری لەقاند و دەستی کرد بە دوورکەوتنەوە

دوای ئەوەی گەڕانەوە ماڵەوە

ڕۆیشتمە ژووری میوان

تایهیۆنگ دەرگاکەی لە دوای خۆیەوە داخست و هاتە ژوورەوە لەسەر قەنەفەکان لە تەنیشتتەوە دانیشت

لەوکاتەدا تایهیۆنگ پەیوەندیەکی بۆ هات لەلایەن کۆمپانیاوە

مۆبایلەکەی لە گیرفانی دەرهێنا و هەڵی گرت، لەکاتێکدا هێشتان سەیری ن/ت دەکات

سکرتێر: سڵاو بەڕێز تایهیۆنگ ، خاتوون ڕۆز لە کۆمپانیایە دەیەوێت چاوی پێت بکەوێت..

تایهیۆنگ نەیدەزانی کە ڕۆز ئەمڕۆ دێتە کۆمپانیا . تای قسەی کرد بێ ئەوەی هیچ هەست و سۆزێک لە دەنگیدا بەدی بکرێت

تایهیۆنگ: پێی بڵێ ئێستا کارێکی بچووکم هەیە تەواوی دەکەم و بەمزووانە دەیبینم..

سکرتێر: باشە بەڕێز تایهیۆنگ..
(بەڕێزەوە وتی و پەیوەندیەکەی داخست)

دوای ئەوەی پەیوەندیەکەی داخست مۆبایلەکەی خستەوە گیرفانی

ن/ت: چی ڕوویداوە؟..

کاتێک ن/ت پرسیاری لێی کرد تای کەمێک بێدەنگ بوو ، نەیدەزانی ڕاستیەکان بڵێ یان نا ، بەڵام بڕیاریدا ڕاستگۆ بێت لەگەڵی چونکە لە کۆتایدا هەر درۆیەک بکات ئاشکرا دەبێت

تایهیۆنگ: ئەو لە کۆمپانیایە دەیەوێت بمبینێت..

ن/ت: کێ؟

تای ئاهێکی هەڵکێشا کاتێک ن/ت لە وەڵامەکەی تێنەگەیشت ، ئەو نەیدەویست ناوی بڵێت هەرچەندە دەیزانی تۆ باسی کێ دەکەیت

تایهیۆنگ: خاتوون ڕۆز..

ن/ت: کەواتە بۆچی لێرە وەستاوی؟ بڕۆ با دوا نەکەوی..
(بەساردی)

تایهیۆنگ بۆ ساتێک بێدەنگ بوو ، هەستی بەو تۆنە سەهۆڵاویەی تۆی کرد ، دەیزانی کە تۆ غیرە دەکەیت

تایهیۆنگ: ویستم کاتێکی زیاترت لەگەڵ بەسەر ببەم بەڵام ئێستا ناچارم بڕۆم..

ن/ت: ئاساییە..
(هەستا و ڕۆیشتە ژوورەکەی)

کاتێک ن/ت هەستا و ڕۆیشتە ژوورەکەی تایهیۆنگ لە شوێنی خۆی بێدەنگ بوو ، تەنها سەیری شوێنە چۆڵەکەی ن/تی کرد و ئاهێکی هەڵکێشا ، دەیویست بڕوات و قسەی لەگەڵ بکات بەڵام پێیوایە بەتەنها جێی بهێڵێ باشترە ، نایەوێت شتەکان خراپتر بن ، هەستی بە تاوان دەکرد

^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^

بەردەوامە...
ببورن بەڵام لەبەر ئیمتیحان ئەم پارتە کورت بوو

ئایا خاتوون ڕۆز کێیە ؟ بۆچی ن/ت ڕقی لێیەتی؟

جگەرەکێش  (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now