پارتی - شەشەم -

860 177 80
                                    

ڤۆت پێش خوێندنەوە🖤🚬

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



ڤۆت پێش خوێندنەوە🖤🚬.

کچینە بەڕاستی ئێوە بۆچی هیچ ڤۆت ناکەن؟ من خۆم مەجالم نیە و ئیمتیحانم هەیە بەڵام لەبەر خاتری ئێوە پارت دادەنێم کەچی قەرەبووی ماندووبوونەکەشم ناکەنەوە؟

^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^

تایهیۆنگ بیری لە ڕۆز دەکردەوە ، خۆشەویستی پێشووی ، کاتێک باس لە ڕۆز دەکرێت تایهیۆنگ هەست بە جیاوازی دەکات ، هەست بە توڕەیی دەکات ، سەرەرای ئەوانەشی کە لێی جیابوویەوە هێشتان کەمێک دڵی نەرمە بەرامبەری

ڕۆیشتە کۆمپانیا^^

هەنگاوەکانی خێرا بوون ، هەموو کارمەندەکان سەیریان دەکرد بەڵام گرنگی پێ نەدا و بە ساردی  ڕۆیشتە ئۆفیسەکەی ، هێشتان بیری لە دۆخەکە دەکردەوە

چووە ژوورەوە بینی ڕۆز لەسەر مێزی کارکردنەکەی دانیشتووە

تایهیۆنگ تەنها دەیویست بزانێت بۆچی ڕۆز گەڕاوەتەوە؟ بۆیە ڕۆیشتە لای مێزەکەی و لەبەرامبەر ڕۆز وەستا

شێوەی ڕۆز:-

ڕۆز: لەکۆتایدا هاتیت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



ڕۆز: لەکۆتایدا هاتیت..
(بزەیەکی کرد)

تایهیۆنگ تەنها بە بێدەنگی و ساردی سەیری دەکرد

ڕۆز: دەمەوێت لەسەر شتێک قسەت لەگەڵ بکەم..
(هەستایەوە و ڕۆیشتە نزیکی تایهیۆنگ)

کاتێک ڕۆز لە تایهیۆنگ نزیک بوویەوە تای هیچی نەوت تەنها بە بێدەنگی وەستابوو ، بەڵام دەتوانێ هەست بە خێرا لێدانی ترپەی دڵی بکات بەڵام تای هەموو هەوڵێکی دەدا تا دەری نەخات کە ڕۆز هێشتان کاریگەری لەسەری هەیە

ڕۆز: بۆ هیچ ناڵێی؟
(بە بزەیەکی خراپەکارانە)

تایهیۆنگ بێدەنگی هەڵبژارد و بەردەوام سەیری چاوەکانی دەکرد ، تەنها پرسیار لە مێشکی بوو ئەوەبوو بۆچی هاتووە؟ چی دەوێت؟ باسی چی دەکات؟

ڕۆز: وادیارە تۆ ناتەوێی هیچ بڵێی ، بەهەرحاڵ من لێرەم بۆ ئەوەی داوای شتێکت لێ بکەم..

تایهیۆنگ هەستی بە کەمێک توڕە بوون کرد بە تایبەت کاتێک گوێی لەوەبوو ڕۆز دەیەوێت داوای شتێکی لێ بکات ، بەڵام هێشتان بێدەنگ بوو چاوەڕێی ئەوەبوو ڕۆز داواکەی بکات

ڕۆز: دەمەوێت بڕێک پارەم پێ بدەیت ، ناچارم ئەم وڵاتە جێ بهێڵم..

تایهیۆنگ هەستی کرد توڕەییەکەی زیاد دەبێت ، پارە شتێک بوو کە تایهیۆنگ هەرگیز نەیدەویست بیداتێ ، ڕەنگە بەڕاستی ڕۆز پێویستی بەوە نەبێت بەڵام ئەوە دیارە ئەو کچێکی پارەپەرستە و دەیەوێت! تا لە کۆتایی تای قسەی کرد

تایهیۆنگ: چەند؟

ڕۆز تووشی شۆک بوو چۆن تایهیۆنگ ئاوا زوو ڕازی بوو؟

ڕۆز: چۆن وا زوو ڕازی بوویت؟ چی ئەگەر داوای بڕە پارەیەکی زۆرم کرد ئەوکاتیش پێمی دەدەیت؟

تایهیۆنگ تەنها بە ساردی سەیری دەکرد

ڕۆز: دامنابوو ئەگەر ڕازی نەبیت بەوەی بڕە پارەیەکی زۆرم پێ بدەیت ئەوا بە ژنەکەت دەڵێم پێشتر بەیەکەوە خەوتووین!

تایهیۆنگ کەمێک سەری سوڕما ، نەیدەویست ڕۆز ئەوە بە ن/ت بڵێت بەهیچ شێوەیەک!

ڕۆز: پارەکەم پێ دەدەیت یان بە ژنەکەت بڵێم پێشتر بەیەکەوە خەوتووین؟

لێدانی دڵی تایهیۆنگ بەرز بوویەوە کاتێک گوێی لەوە بوو ، ڕوون بوو کە ئەو کچە هەڕەشە دەکات ، وە دەشیزانی گەر ئەو پارەیەی نەداتێ ئەوا دەچێت و بە ن/تی دەڵێت

ڕۆز: پەلە بکە و پێمی بدە خۆشەویستەکەم لە دەرەوە چاوەڕێیە..

تایهیۆنگ: هەرچیەک بێت ، من پارەکەت پێ دەدەم بەڵام بە هیچ شێوەیەک نابێ ئەو شتە بە ژنەکەم بڵێی!

ڕۆز: باشە واناکەم ، تەنها پارەکەم پێ بدە و با بڕۆم ..

تایهیۆنگ هێشتان باوەڕی پێ نەدەکرد ، بەڵام قسەی نەکرد و تەنها جزدانەکەی لە گیرفانی دەرهێنا

ڕۆز چاوەڕێی پارەکە بوو

تایهیۆنگ بڕێک پارەی زۆری دەرهێنا و ڕادەستی ڕۆزی کرد ، دەیزانی کە شایەنی ئەو بڕە پارە زۆرە نیە بەڵام ناچارە تا ڕاستیەکان بۆ ن/ت ئاشکرا نەکات ، نایەوێت ئەو شتە نەفرەتیەی لە ڕابردوو کردوویەتی بە ن/تی بڵێت

ڕۆز: همم زۆر باشە کیم تایهیۆنگ ، ماڵئاوا..
(بزەیەکی شەیتانی کرد و ماچی ڕوومەتی تایهیۆنگی کرد و ڕۆیشت)

تایهیۆنگ لە شوێنی خۆی ڕەق بوو ، تەنها سەیری ڕۆز'ی دەکرد کە دەڕۆیشت ، تاکە شت کە تایهیۆنگ دەیەوێت ئەوەیە کە ڕۆز ڕاستیەکان ئاشکرا نەکات ، هێشتان گوومانی هەیە بەڵام لە ئێستادا بەو بڕە پارە زۆرەی دایبە ڕۆز دەتوانێ ئاسوودە بێت چونکە لەئێستادا پێی ناڵێ

تایهیۆنگ ڕۆیشتەوە ماڵەوە

^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^

بەردەوامە..
ڤۆت بۆ پارتی داهاتوو

ئایا کەی ڕاستیەکان هەموو ئاشکرا دەبێت؟ کاتێک ن/ت بەوە دەزانێت کاردانەوەی چۆن دەبێت؟

جگەرەکێش  (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now