پارتی - نۆیەم -

865 157 25
                                    

چیڕۆکی کیم تایهیۆنگ «جگەرەکێش» بەشی نۆ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



چیڕۆکی کیم تایهیۆنگ «جگەرەکێش» بەشی نۆ

چێژ لە خوێندنەوەی ببینە⛈️

^^^^^^^^^^^^^^^^

تایهیۆنگ پۆڤ:-

بە خێرایی زەرفەکانم خستە ناو چەکمەجەی ئۆفیسەکەمەوە  ڕۆیشتمە خوارەوە چوومە سەر مێزەکە بۆ ئەوەی نانەکەم بخۆم ، ن/تم بینی کە خەریکی سڕینەوەی ئەرزەکە بوو

دوای ئەوەی ئەرزەکەی پاک کردەوە ڕۆیشتە ژووری میوان تا ئەوێ پاک بکاتەوە

من تەنیا بە بێدەنگی خەریکی نانخواردن بووم ، چی ئەگەر دووبارە ڕۆز بگەڕێتەوە و هەموو شتێک ئاشکرا بکات؟ من دەترسم ، نەفرەت مافیایەکی گەورە و گران لە کچێک دەترسێ تا نهێنیەکانی ئاشکرا نەکات

من و ڕۆز پێشتر زۆر یەکترمان خۆش دەویست ، گەر ڕۆژێک یەکمان نەبینیبایە واماندەزانی شتێکمان لێ ون بووە

دوای ئەوەی دایکم داوای کرد لە ڕۆز جیاببمەوە ئەو کارەم کرد ، بەڵام دوای ڕۆز من زۆر ڕووخام ئیتر دەستم کرد بە کێشانی جگەرە

بیرمە کە تەواوی شەو نەخەوتم و دەگریام

ئاخر جیابوونەوە لەو کەسەی لە ڕۆحی خۆت خۆشترت دەوێ زۆر ئەستەمە

دوو ساڵ دوای ئەوەی لە ڕۆز جیابوومەوە ، دایکم پێشنیاری بۆ کردم هاوسەرگیری لەگەڵ کچی هاوڕێکەی بکەم

دەمزانی دایکم هاوڕێکەی زۆر خۆشدەوێت ، گەر بە گوێی نەکەم دڵی دەشکێت و دووبارە خەمبار دەبێ ، بێگوومان منیش ئەوەم ناوێ

بۆیە ڕازی بووم دایکم زۆر دڵی خۆش بوو ، دەمزانی تەنیا بۆ ئەوەی ڕۆز لەبیر بکەم وای کرد هاوسەرگیری لەگەڵ کچی هاوڕێکەی بکەم ، کە ئەویش ن/ت بوو

دوای ئەوەی ن/تم بینی ئەو ڕۆژەی چووین بۆ هەڵبژاردنی جلی بووکێنی ، ڕۆز'م بینی لە مۆڵ ، ڕەنگی زەرد ببو زۆر لاواز ببو ، ڕەنگی وەک مردووی لێهاتبوو

ئەو منی بینی بزەیەکی شکاوی کرد و بەخێرایی لەپێش چاوەکانم ون بوو ، دەمویست بڕۆم و پڕ بە دڵم لەباوەشی بکەم و بە بۆنی سیەکانم پڕ بکەم ، بەڵام نەمتوانی

ئیتر دوای ئەوەی من و ن/ت هاوسەرگیریمان کرد ، هیچ دڵخۆش نەبووم ، هەمیشە لە باڕ بووم و شەوان درەنگ دەگەڕامەوە ماڵەوە ، هەمیشە بە ساردی مامەڵەم لەگەڵی دەکرد و دەمزانی کە هەستیاری بە جگەرە هەیە بەڵام بە ئەنقەست لەلای ئەوم دەکێشا تا ئازار بچێژێ

جگەرەکێش  (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now