پارتی - یانزە -

807 159 16
                                    

چێژ لە خوێندنەوەی ببینە🌚🖤

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


چێژ لە خوێندنەوەی ببینە🌚🖤.

^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^

تایهیۆنگ پۆڤ:-

هاتمە دەرەوە هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی ، لە ئێستایا پێویستم بەوەیە بڕۆمە باڕ ، سویچی ئۆتۆمبێلەکە لەناو گیرفانم بوو دەرمهێنا و ڕۆیشتمە ناو ئۆتۆمبێلەکە ، بە پاسەوانەکانیشم وت ڕێگە نەدەن ن/ت بڕواتە دەرەوە

هەر کە گەیشتمە باڕ دەنگی میویزیکی بەرز دەهات ، ڕۆیشتمە سەرەوە بۆ ژوورە VIP ەکەم ، لەسەر قەنەفەکە دانیشتم و چاکەتەکەم داکەند

داوای خواردنەوەی زۆرم کرد و دەستم کرد بە خواردنەوە

تا دەنگی دەرگا هات کە دەکرایەوە ، هێزم نەبوو سەیری دەرگاکە بکەم ، بەڵام دەمزانی ئەوە کچە ، یەکسەر بۆنێکی مەستم بۆ هات

بە بێهێزی سەرم بەرز کردەوە ، شۆک بووم ئەوە ڕۆز بوو جلێکی نیمچە ڕووتی سووری لەبەر بوو بە بزەوە هاتە سەر ڕانم دانیشت

تایهیۆنگ: ت-تۆ! ب بڕۆ ل لێرە!
(بە ئەستەم دەمتوانی قسە بکەم)

ڕۆز تەنها بزەیەکی کرد و مۆبایلەکەی دەرهێنا و ڕەسمی لەگەڵم دەگرت

تایهیۆنگ: و واز ب بێنە!
(هەوڵم دەدا پاڵی پێوەبنێم)

ڕۆز: ههه کیم تایهیۆنگی گەورە و گران ئێستا سەیرکە چەند بێ هێز بووە
(پێکەنی ، توڕە بووم)

تایهیۆنگ: م من بێ هێز نیم
(بە سەرخۆشی)

ڕۆز لێم نزیک بوویەوە ماچێکی سوکی ڕوومەتی کردم لەوکاتەشدا بە مۆبایلەکەی وێنەی دەگرت

ڕۆز: ئەوە دەبێتە هۆی دووبارە گەڕانەوەی ئێمە بۆ لای یەکتر خۆشەویستم
(بزەیەکی بۆم کرد )

چاوەکانم هێواش هێواش دادەخران ، ئیتر ئاگام لەخۆم نەما

^^^^^^^^^^

جگەرەکێش  (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now