پارتی - شانزە -

765 153 96
                                    


چیڕۆکی کیم تایهیۆنگ «جگەرەکێش» بەشی شانزە

()()()()()()()()()()()()()()()()()()()()()()()()))

ن/ت پۆڤ:-

سێ ڕۆژە تایهیۆنگ ڕۆیشتووە نە هەواڵێک نە دەنگێکی نیە ، تەنانەت پەیوەندیش ناکات گەمژەیە بێ ماڵئاواییش ڕۆیشت

خەریکی دروستکردنی نانی نیوەڕۆ بووم خ.کیم'م داوەت کردووە ویستم خۆم خواردن ئامادەبکەم

دوای نیو کاتژمێر خواردنم ئامادەکرد لە دەرگا درا خزمەتکارەکە کردیەوە خ.کیم هاتە ژوورەوە

ن/ت: سڵاو دایکە بەخێربێی..
(بەزەردەخەنەوە باوەشم لێی دا)

خ.کیم: سووپاس کچم..
(زەردەخەنەی کرد و باوەشی لێدامەوە)

ن/ت: وەرە خواردن ئامادەیە..

ڕۆیشتینە سەر مێزی نانخواردن

لەکاتی نانخواردن~

خ.کیم: هیچ هەواڵێک لە تایهیۆنگ هەیە؟
(بە نیگەرانی)

هەناسەیەکم هەڵکێشا

ن/ت: بەداخەوە نەخێر..

خ.کیم بە ڕوونی نیگەرانی بە ڕووخساریەوە دیار بوو

خ.کیم: من زۆر نیگەرانی ئەوم..تەنها هیوادارم باش بێت

ن/ت: هەروەها منیش..

****************

تایهیۆنگ پۆڤ:-

دوای ئەوەی سێ ڕۆژ لەو هۆتێلە ماینەوە ، دوو کۆبوونەوەی زۆر گرنگرمان ئەنجام دا سووپاس بۆ خوا کۆمپانیاکەم لە ئاستی یەکەمە

ئێستاش خەریکی خواردنی نانی نیوەڕۆین لەگەڵ بەڕێز جەی و خاتوون سانا

جەی: بەڕێز تایهیۆنگ هەفتەیەکی تر دێین و سەردانی کۆمپانیاکەت دەکەین

تایهیۆنگ: بێگوومان بەخێربێن..
(بزەم کرد)

سانا: ئەی بەڕێز جەی بەڕای تۆ ئەو گرێبەستە کاریگەری دەبێت لەسەر ناوبانگی کۆمپانیاکەی من؟

جەی؛ نەخێر خاتوون سانا بە پێچەوانەوە مادام تۆ گرێبەستت لەگەڵ کۆمپانیای کیم کردووە کەواتە لە ئێستاوە پیرۆزە پشکەکانت لە بەرزبوونەوە دەبن و ناوبانگی کۆمپانیاکەت زیاتر دەبێت

سانا بزەیەکی کرد

***********

جگەرەکێش  (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now