پارتی - دەیەم -

871 156 23
                                    

چیڕۆکی کیم تایهیۆنگ «جگەرەکێش» بەشی دە

^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^

ڕۆز: بۆچی؟ دەچم قسەی لەگەڵ دەکەم و هەموو شتێک چاک دەکەمەوە..ئەی تۆش ناتەوێت دووبارە بەیەکەوە بین؟

ن/ت تەنها سەیری دەکردن

تایهیۆنگ بۆ چرکەیەک بێدەنگ بوو ، ئەو نایەوێت دووبارە لەگەڵ ڕۆز بێت ، ئەو ئێستا هاوسەرگیری کردووە..دەیزانی خ.کیم هەرگیز بەوە ڕازی نابێت

تایهیۆنگ: نامەوێت دووبارە لەگەڵت بم ڕۆز..

ڕۆز بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوو سەیری تایهیۆنگی دەکرد

دایکی ڕۆز: تۆ نازانی کچەکەم چەندە ڕووخا دوای ئەوەی لێی جیابوویتەوە؟ بەهۆی تۆوە ماوەیەک تووشی نەخۆشی دەروونی بوو! نەفرەتت لێ دەکەم کیم تایهیۆنگ!

تایهیۆنگ هەستی بە بێزاری دەکرد بە بیستنی ئەو قسانە ، دایکی ڕۆز ئەو تاوانبار دەکات تایهیۆنگیش خەریکە شێت دەبێت لە توڕەییا بەڵام بێدەنگ بوو ، دەیزانی بە هاوار و توڕەیی هیچ شتێک چارەسەر نابێت

ڕۆز: ئێستا دەڕۆم بەڵام دڵنیابە دەگەڕێمەوە کیم تایهیۆنگ! هەرگیز وازت لێ ناهێنم!

تایهیۆنگ دەیزانی کە ڕۆز وا بەو ئاسانیە واز ناهێنێ..بۆیە بێدەنگ بوو بەڵام کاتێک ڕۆز دەستی کرد بە هەنگاونان بەرەو دەرەوە بانگی کرد

نەیدەزانی لەڕاستیدا ئەوە کارێکی دروستە کە بانگی کرد ، بەڵام دەیزانی ئەگەر ڕێگەی پێبدات ئەوا تەنها شتەکان خراپتر دەکات

تایهیۆنگ: بوەستە..

ڕۆز وەستا و سەیری دواوەی کرد

تایهیۆنگ هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دەستی کرد بە قسەکردن

تایهیۆنگ: هەوڵ مەدە قسە لەگەڵ دایکم بکەیت..ئەگەر بێت و قسە بکەیت ئەوا بۆخۆت باش نابێت

ڕۆز تەنها بە ساردی سەیری کرد و لەگەڵ دایکی و پاسەوانەکان ڕۆیشت

تایهیۆنگ ڕقی لەو ڕەفتارەی بوو بەڵام دەیزانی ڕۆز گوێی لێ ناگرێت

تایهیۆنگ هاتە ژوورەوە و ن/ت دەرگاکەی داخست

ن/ت: دەمەوێت قسە بکەین..

تایهیۆنگ تەنها بە بێدەنگی سەیری کرد

ن/ت: ئایا من بوومەتە هۆی جیابوونەوەی تۆ و ڕۆز؟

تایهیۆنگ تەنها سەری سوڕما بەو پرسیارە..

تایهیۆنگ؛ نا تۆ هیچ پەیوەندیت بە جیابوونەوەمان نەبوو

ن/ت: کەوایە بۆچی من و خ.کیم تاوانبار دەکات؟؟

تایهیۆنگ: تۆ گوێی پێ مەدە ئەو هەمیشە هەوڵ دەدا تۆ و دایکم تاوانبار بکات

ن/ت: همم هیوادارم من نەبووبێتمە هۆی جیابوونەوەی تۆ و ڕۆز..

ن/ت ڕۆیشتە ژوورەکەی

(لەلای ڕۆز)

ڕۆز پۆڤ:-

لەگەڵ دایکم لەناو ئۆتۆمبێل بووین لەڕێگاوەین بۆ ماڵە نوێیەکەمان

زۆر توڕەم ، ئەو لەبەر ئەو کچە نەفرەتیە ئاوا ڕەفتارم لەگەڵ دەکا؟

سوێند بەخوا تۆڵەت لێ دەکەمەوە ن/ت!

دوای ئەوەی گەیشتینەوە ماڵەوە پاسەوانەکان جانتاکانیان هێنایە ژوورەوە ئێمەش ڕۆیشتینە چێشتخانەکە بینیم خزمەتکارەکان خواردنیان ئامادەکردووە و لەسەر مێزەکەیان داناوە

لەگەڵ دایکم دانیشتین و دەستمان کرد بە نانخواردن

دایکم: کچم بەتەمای چیت؟ پلانت چیە؟
(لەکاتی نانخواردن)

ڕۆز: هم نازانم هێشتان هیچ پلانێکم دانەناوە..هیچ بیرۆکەیەکت نیە؟

دایکم کەمێک بیری کردووە

دایکم: لەڕاستیدا بیرۆکەیەکم لە مێشکە ناشزانم کە ئایا سەر دەگرێت یان نا..

ڕۆز: ئەوە چیە؟
(بەپەرۆشەوە)

دایکم: ******************

بزەیەکم کرد ، ئەوە زۆر باش دەبێت..

ڕۆز: ئافەرین دایکە..
(بە دڵخۆشی)

دایکم بزەیەکی کرد

^^^^^^

لای ن/ت

ن/ت پۆڤ:-

لە ژوورەکەم بووم بیرم دەکردەوە....چی ئەگەر تایهیۆنگ هێشتان ڕۆز'ی خۆش بوێت؟

نا نەخێر ن/ت بیرکردنەوەی بێمانا لە مێشکت دەربکە

هەستامەوە لە ژوورەکەم پیاسەم دەکرد نینۆکم دەخوارد ، شڵەژاو دیار بووم

^^^^^^^^^^^

تایهیۆنگ پۆڤ:-

لەسەر قەنەفەکان دانیشتبووم خەیاڵم ڕۆیشتبوو ، لەوانەیە ئێستا ن/ت دڵتەنگ بووبێت

جگەرەکەم لە گیرفانی پانتۆڵەکەم دەرهێنا و دەستم کرد بە کێشانی

نەفرەت بۆچی دوای ئەو هەموو ساڵە گەڕایەوە؟

ئەو دەزانێ من ئێستا هاوسەرگیریم کردووە و ژنم هەیە بەڵام نایەوێت ئەو ڕاستیە قبوڵ بکات

نا نەخێر من ماڵی خۆم تێکنادەم ، من ژنم هەیە نابێ هەڵبخەڵەتێم

بەو بیرکردنەوانە پاکەتێک جگەرەم کێشا

دەنگی کردنەوەی دەرگا هات ، ن/ت لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە

هەر کە هاتە ژووری میوان ڕووخساری گرژ کرد

ن/ت: دووبارە جگەرەت کێشا؟ ئەم ژوورە هەمووی بۆتە ئەو دوکەڵە پیسە..
( ڕستەی کۆتایی بە قێزەوە وت و لووتی گرت)

بە ساردی سەیرێکیم کرد و هەستام و ڕۆیشتمە دەرەوە

ن/ت پۆڤ:

تش گەمژە..بەخێرایی پەنجەرەکانم کردەوە تا ئەو دوکەڵە بڕواتە دەرەوە

سەیری کاتژمێرم کرد کات ٧ ی ئێوارە بوو ، پێویستە بڕۆم خواردن ئامادە بکەم

ڕۆیشتمە چێشتخانە 

^^^^^^^^

بەردەوامە..

جگەرەکێش  (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now