![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
چێژ لە خوێندنەوەی ببینە🖤🙂↔️.✾ ♬♪♫ 𝒦𝒾𝓂 𝒯𝒶ℯ𝒽𝓎𝓊𝓃𝑔 ヾ(*・。・)ノ ♬♪♫ ✾
❤︎︎❤︎︎❤︎︎❤︎︎❤︎︎❤︎︎❤︎︎❤︎︎❤︎︎❤︎︎❤︎︎
بەیانی
تایهیۆنگ لە بەردەم ئاوێنەدا وەستاوەو قژی ڕێکدەخست ، دەیەوێ دڵنیا ببێتەوە لەوەی تەواو بێ کەم و کوڕیە پاشان بە بزەوە ڕووی لە ن/ت کرد
تایهیۆنگ: ئازیزم ئامادەی بڕۆین و دایکم شۆک بکەین؟
ن/ت: بەڵێ ئامادەم~ با بڕۆین
(کاتێک بۆ دواجار سەیری خۆی کرد لە ئاوێنەکەوە)ڕۆیشتنە ناو ئۆتۆمبێلەکە و تایهیۆنگ دەستی کرد بە لێخوڕین
دوای ئەوەی گەیشتنە بەردەم ماڵی خاتوون کیم ~ بینیان دەرەوەی ماڵەکە قەرەباڵغە
تایهیۆنگ ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند برۆیەکی بەرز کردەوە بە سەرلێشێواوی بە کەمێک توڕەییەوە سەیری دەرەوەی ماڵەکەی دەکرد
تایهیۆنگ: لێرە چی ڕوودەدات؟ بۆچی ئێرە وا قەرەباڵغە؟
(سەیری ن/تی کرد)ن/ت: نازانم~ ئاهـ دەبێ شتێکی خراپ ڕووی نەدابێت؟
تایهیۆنگ و ن/ت لەناو ئۆتۆمبێلەکە دابەزین
تا ئەمبوڵانس هات و تەرمێکیان لە ماڵەکە هێنایە دەرەوە کە هەموو گیانی خوێن بوو
تایهیۆنگ: تۆ لێرە بمێنەوە من دەڕۆم بزانم چی ڕوودەدات
(بەپەلە وتی و ڕۆیشت)ن/ت سەری لەقاند ، تایهیۆنگ ڕۆیشت و لە تەرمەکە نزیک بوویەوە بینی خاتوون کیم مردووە و هەموو گیانی بە خوێن داپۆشراوە
شۆک بوو هەر کە ئەو دیمەنەی بینی لەرزێک بە جەستەی داهات لە
شوێنی خۆی وەستا و هەوڵی دەدا ئەم دیمەنە ترسناکە شی بکاتەوە
![](https://img.wattpad.com/cover/366709515-288-k589791.jpg)
YOU ARE READING
جگەرەکێش (کۆتایی هاتووە)
Romanceن/ت: تۆ دەزانیت من ڕقم لە جگەرەیە ئیتر بۆچی لای من دەیکێشیت؟ «بە گرژی» تایهیۆنگ: هاهـ ڕقم لە بێدەنگیتە «بە کەمێک توڕەیی» ن/ت: هاوسەرگیری ئێمە تەنها لەسەر کاغەزێکی نەفرەتی بوو «بە هاوارەوە» بیرۆکەی خۆمە مافی بردنیت نیە ❌🚫