𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣

781 58 94
                                    




~~~~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~
~~~~~
~~~
~~
~







باوکەکە بەبێ ئارامیەوە دەهات و دەچۆ لەناکاو کردنەوەی دەرگاکە سەرنجی ڕاکێشا و بە خێرایی بەرەو ڕووی دکتۆرەکە ڕۆیشت



: ئـ ئەوان باشن؟ هەردووکیان سەلامەتن وایە؟



باوکەکە بە چاوە پڕەکانی وتی و دەکتۆرەکەش زەردەخەنەیێکی بۆ کرد و سەری لەقاند

ئەمە بەس بوو بۆ ئەوەی باوکەکە وا هەست بکات کە هەموو دوونیا بۆتە هی ئەو ، خۆشبەختیە گەورەکە ڕووی تێکرد

گەورەترین خانەوادە

خانەوادەی ' بانگ '

لە تەواوی وڵاتەکە دەسەڵاتدارترینن ، سەرۆکی گەورەی ئەو خانەوادەیە دوای باوکی دوو کوڕی هەبوو کە ناویان ' جیوۆنگ ، جیسونگ '

جیسونگ تەمەن 8 ساڵ ، جیوۆنگ تەمەن 7 ساڵ
ئەوان لەو تەمەنەوە لە زۆر شت دەگەیشتن بەوەی کە خانەوادەیێکی ڕۆشنبیرن

لەو خانەوادە گەورەیە ئەو خێزانە کچیان نەبوو ، ئەوان زۆر بێ هیوا ببوون بە حەزرەت کچێک بوون
دایک و باوکەکە دەیانویست ئەو هەستە تاقی بکەنەوە کاتێ کچێک بەخێو دەکەیت و بە دەنگە ناسک و ئارامەکەی ناوی دایکە و باوکە دەهێنێت

تەنانەت زۆر جار کاتێ دایکی جیسونگ و جیوۆنگ دەچۆوە نێو خەڵک دەیانویست گاڵتەی پێبکەن یان ئازاری هەست و دەروونی بدەن بەو قسانەی کە ئەوان دەیان وت گاڵتەیە بەوەی کچێکی نیە

ئیتر دوای ئەو هەموو پەرێشانیە ڕۆژێکیان دایکی جیسونگ و جیوۆنگ حاڵی تێک چوو کە بردیان بەرەو نەخۆشخانە زانرا دووگیانە ئەوان دڵیان خۆشبوو بەوە بەڵام بەو شێوەیە نا کاتێ هەواڵیان پێ دەدرێت کە کچێکە

دوای چەند مانگێک لە گەورە بوونی سکی زانرا کە کچێکە ، ئیتر ئەوەبوو لەو کاتەوە ئەو خێزانە بە دایک و باوک و دوو کوڕەکەوە زەردەخەنە ون نەدەبوو لەسەر لێوەکانیان خۆشبەختی ڕووی تێکردن بوون بە خاوەن کچێک

دوو کوڕەکە هەستیان بە دڵخۆشیێکی زۆر دەکرد کاتێ زانیان خوشکێکیان دەبێت لەمەوبەدوا





~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~





: ئامادەکاری بکەن بۆ شەوی داهاتوو.. گەورەترین ئاهەنگ ساز دەکرێ و تەواوی ڕێگاکانی شارەکە دابخەن تاکو هیچ قەرەباڵغیێک درووست نەبێت و شڵەژاوی و جەنجاڵی پەیدا نەبێت



" 𝙏𝙝𝙚 𝙀𝙣𝙚𝙢𝙮 𝙒𝙞𝙩𝙝𝙞𝙣 " ✔Where stories live. Discover now