𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟥

165 35 13
                                    




~~~~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~
~~~~~
~~~
~~
~












جلێکی گونجاوم پۆشی بۆ کۆبونەوەکە کە لە جلی فەرمی دەچوو
حەزم بەو جۆرە جلانە نیە بەڵام ئەمە کۆبونەوەیە دەبێت شتێکی گونجاو بپۆشم کە لەگەڵیدا بگونجێت

لەبەردەم دەرگا بووم و چاوەڕێی مامم دەکرد بەڵام دیار بوو کە زۆری پێچوو لەناکاو ڕاچەڵەکیم بە دەنگی هۆڕنی ئۆتۆمبێل سەیرم کرد بینیم لەناو ئۆتۆمبێلەکەیەتی

وامزانی هێشتا ئامادە نەبووە کەچی بەر لەمن ڕۆیشتبۆوە ناو ئۆتۆمبێلەکە








کۆبونەوەکە لە شوێنێکی کەمێک دوورە لە کۆشکەکەمان کە بە نزیکەی نیو کاتژمێرێک دەبات تا دەگەین بۆیە لە نیوەڕۆوە بەڕێ کەوتین ، تەواوی کاتەکە هیچ کاممان ئامادە نەبووین بێدەنگیەکە بشکێنین ، من سەیری دەرەوەم دەکرد کاتێ جامەکەم کردبۆوە و بایە کز و هێمنەکە وای لە قژم دەکرد بێتەوە سەر ڕوخسارم دواتر بێ هیچ هۆکارێک زەردەخەنەم کرد لەبەرخۆمەوە چونکە کەشەکەم بە دڵ بوو

بەڵام دووبارە تێکدەرەکە کەشەکەی لێ تێکدام



: جامەکە داخە بایەکە بێزارم دەکات



بە ساردی وتی و بە چاویلکە ڕەشەکەیەوە سەرنجی لەسەر شوفێریەکەی بوو ، سوێند دەخۆم بە ئەنقەست وایکرد کاتێ سەرنجی داوەتە من زانی کەشەکەم بە دڵە لێمی تێکدا
چاوم لە بێزاریا سوڕاند ' جامەکە داخە بایەکە بێزارم دەکات ' بێ ئەوەی دەنگم لێوە بێ تەنها دەمم جوڵاند و لاساییم دەکرد بەبێزاری

بە ڕقەوە جامەکەم داخستەوە و بە ساردی دانیشتم و سەیری بەر دەمی خۆمم دەکرد ئاگادار بووم جارێک ڕووی سوڕاند و سەیری کردم بەڵام وام نیشاندا ئاگادار نیم


























هەرکە گەیشتینە شوێنی مەبەستت بەخێرایی دەرگای ئۆتۆمبێلەکەم کردەوە و هاتمە خوارەوە
هەست بە خنکان دەکەم کاتێ لە هەمان شوێن بم لەگەڵی بە تەنها ، سەیری بینا گەورە و سەرسوڕهێنەرەکەی بەر دەمم کرد کە کۆبونەوەکەی لێ دەکرێت کە یەکێکە لە بینا هەرە گەورەکانی ئوستڕاڵیا هی باپیرەمە
دواتر ڕۆیشتینە ژوورەوە

هەموو کارمەندەکان بۆمان چەمانەوە بەڵام چەمانەوەیێکی ئاسایی نا بەڵکو وەک ئەوەی مەرگی خۆیان بینیبێت و داوای لێخۆشبوون بکەن ، ڕقم لە خۆبەزلزانیەکەیەتی

ڕاستەوخۆ بەڕێکەوتین بۆ ژووری کۆبونەوەکە دیارە هەر ئێستا دەست پێ دەکات
ئەوەندەی باشە کاری من تەنها ئەوەیە بەبێدەنگی لەوێ دانیشم وەک نەوەی بانگ

" 𝙏𝙝𝙚 𝙀𝙣𝙚𝙢𝙮 𝙒𝙞𝙩𝙝𝙞𝙣 " ✔Where stories live. Discover now