𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟤𝟦

188 39 68
                                    




~~~~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~
~~~~~
~~~
~~
~







: بوەستە



ئالیا وتی بەڵام بانگچان وەڵامی نەدایەوە ، بانگچان چەند کلێنسێکی هێنا و خەریکی پاککردنەوەی قۆڵی بوو دواتر فووی لێکرد و وایکرد زیاتر بکولێتەوە
ئالیا قۆڵی دوور خستەوە و بانگچان'یش سەیری کرد



: ئازاری هەیە.. ئەوەندە بەسە



ئالیا بە ساردی وتی ئەویش کلێنسەکانی فڕێدا ناو زبڵدانەکە و دواتر سەیری ئالیای کرد




: ئازاری هەیە؟ کەوایە بۆچی خۆت بوێر نیشان دەدا لە پێش ئەوانەوە؟



بە گاڵتەجاڕیەوە وتی



: تاکو نیشانی بدەم سۆڕیۆن وا هەست بە دەسەڵات و ئازایەتی نەکا بەرامبەرم



ئالیا وتی ، هەرچەندە ئالیا بە هەموو شێوەیێک زاڵترە بەسەر سۆڕیۆن دا بەڵام نەیدەویست کێشە بنێتەوە بۆیە بە بێدەنگی وای لە سۆڕیۆن کرد شێت ببێت



: واوو لە کۆتاییدا تۆش هەر وەک منیت



بانگچان بە لوتبەرزیەوە وتی و ئالیا'ش بە ساردی سەیری کرد



: بەڵام من بەرامبەر کەسانی بێ تاوان وانیم



ئەمە وەک توانجێکی بچووک بوو کە بانگچان زوو تێگەیشت و دووبارە پێکەنیەوە



: تۆم بە دڵە کاتێ بە بوێریانەوە قسە دەکەیت.. بەڵام کاتێ دەترسی لێم زیاتر چێژ بەخشترە لەوە



وتی و لێی نزیک بۆوە ، ئەوان لە شوێنێکیتر بوون دوور لە قەرەباڵغەیەکەی ئاهەنگەکە تاکو کەس قۆڵی ئالیا نەبینێت هەتا ئەوکاتەی پاکی دەکاتەوە



: گەر تۆ هەمیشە هەڕەشەم لێ نەکەیت بە ئازاردانی کەسانی تر ئەوا من هەرگیز لێت ناترسم



" 𝙏𝙝𝙚 𝙀𝙣𝙚𝙢𝙮 𝙒𝙞𝙩𝙝𝙞𝙣 " ✔Where stories live. Discover now