~~~~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~
~~~~~
~~~
~~
~بانگچان وەستا لە جوڵە
وە ئەو کەسەی پەیوەندیەکەش وەستا ، بێدەنگیێکی ترسناک دەستی گرت بەسەر هەموو شتێک دا
بانگچان مۆبایلەکەی هەڵگرت و وتی
: چیت وت؟
بە دەنگێکی نزم وتی و برۆی گرژ کرد
: گـ گەورەم.. ئەوان چاویان بەیەک کەوت و باوەشیان..
بانگچان قسەکەی پێ بڕی
: باشە.. تێگەیشتم
وتی و پەیوەندیەکەی داخستەوە هەناسەیێکی هەڵمژی و قژی بردە دواوە پاشان هەڵستایەوە و لەو ژوورە ڕۆیشتە دەرەوە ، بینی کە ئالیا خەوی لێکەوتوە
سوێندی خوارد گەر نەخەوتبا ئەوا لە توڕەییان لەوانەیە ئازاری بدابا یان شتێکی خراپی بەسەر هێنابا چونکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵی لەدەست دابوو ، بەڵام ئەو بەبەخت بوو کە خەوتبوو
._._._._._._._._._._.
خۆم بە دیوارەکەوە چەسپ کردبوو
دڵم وەک دەهۆڵ لێی دەدا
هەستم دەکرد ڕوحم لە ترسا جەستەم جێدێڵێ
بە چاوە پڕ لە فرمێسک و ترس و تۆقیوەکانمەوە سەیری زەویەکەم دەکرد
هەموو ئەو کەلوپەلانەی هەبوون لەو ژوورە ئەو شێتە نەخۆشە هەمووی شکاند و هەموو شتێکی وێران کرد
لەناو چووم!
دەمزانی ئەو شەیتانە هەموو شتێکی دەزانی چونکە ئەو شەیتانێکی فێڵبازە کە لە هەموو شوێنێک بوونی هەیە!
دوای شکاندن و وێرانکردنی هەموو شتێک بە ئاسایی لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوو قاچی لەسەر قاچ دانابوو سەیری دەکردم لە سەرمەوە بۆ نوکی پێم..
من چیم بەسەر دێت؟
: چۆن بوو ڕات نەکرد لەگەڵی؟ چونکە ئەمە لەتۆ دەهات بەڵام نا.. لەوانەیە کچێکی ئاقڵی وەک تۆ بیری لە دەرئەنجامەکەی کردبێتەوە وانیە؟
YOU ARE READING
" 𝙏𝙝𝙚 𝙀𝙣𝙚𝙢𝙮 𝙒𝙞𝙩𝙝𝙞𝙣 " ✔
Romance- جیاوازی تەمەن ناتوانێ ڕێگربێ لەوەی بمەوێت ببی بە هی من - تەمەن تەنها ژمارەیێکە! - بەڵام گەر ئەو لێت بترسێت هەرگیز ناتوانێ تۆی خۆشبوێ! تێبینی: کۆپی کردن و بردنی چیڕۆکەکانم بە هەموو شێوەیێک قەدەغەیە❗️