𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟦𝟦

160 35 19
                                    




~~~~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~
~~~~~
~~~
~~
~






: مـ من نەهاتووم بۆ ئازاردانت یان هەر شتێکی تر



بە هێمنی وتی و چەند هەنگاوێکی هێواش نزیک بۆوە و ئالیا لە شوێنی خۆی وەستا



: چی؟



ئالیا وتی



: تەنها هاتووم لەبەر چەند هۆکارێک



ئالیا برۆی گرژ کرد و هەوڵی دەدا لە قسەکانی ئەو تێبگات



: هۆکار؟



بانگچان سەری بە بەڵی لەقاند کاتێ چەند هەنگاوێک لەیەک دوور بوون ، ئالیا لەوە نەدەگەیشت کە ئەو چۆن وا هێمنە وە هیچ توڕەیێک لە چاوەکانی نابینێ

یان چۆن ئەوی دۆزیەوە؟
ئایا ئەمە کاری جیسونگی گوماناوی بوو؟



: بۆ ئەمە هاتووم



وتی و لە دوایدا چەند پەڕاوێکی دەرکرد



: ئەمانە ئەو پەڕاوانەن کە بە زۆر بە تۆم واژۆکردن تاکو سەروەت و سامان و هەموو کۆمپانیا و کۆشکەکە بکەوێتە ژێر ناوی من ، من هەموویانم واژۆ کردووە وە ویستم لە ڕێگای تۆدا بە باوکتی بدەم و هەموو شتێکی پێ بدەمەوە.. وابزانم من شایەنی ئەو هەموو شتە نەبووم شوێنی باوکم تەنها لە جی هوون دەهات نەوەک من



ئالیا سەریسوڕمابوو لە قسە و کردەوەکانی ئەو



: وە ئەمەش پەڕاوی هاوسەرگیریەکەمانە.. واژۆم کردوە تەنها لەسەر تۆ وەستاوە.. پاشان من ئێرە جێدێڵم وە ئەوەی ویستم بینینەوەت بوو بۆ دواجار



" 𝙏𝙝𝙚 𝙀𝙣𝙚𝙢𝙮 𝙒𝙞𝙩𝙝𝙞𝙣 " ✔Where stories live. Discover now