~~~~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~
~~~~~
~~~
~~
~: چێژ بەخشە.. زۆریش لەوە زیاتر کە بیرم لێی دەکردەوە!!
بانگچان وتی بە دەنگێکی نزم و گڕ ، جی هوون وەستا لە ئاو خواردنەوە و بە هێواشی ئاوڕی دایەوە بۆ بینینی بانگچان و زانینی مەبەستەکەی
بەڵام سەرسام بوون لە چاوەکانی جی هوون بینرا و ئاوەکەی نێو دەمی بە دووجار قوتداوە کاتێ سەیری ڕووکەش و ڕوخساری بانگچانی کرد
بە شێوەیێکی سارد و سڕ سەیری دەکرد
بە ڕوخسارێکی بێ هەستانە
جی هوون هەرگیز ئەو ڕووکەشەی براکەی نە بینیبوو بەرامبەر خۆی بۆیە لە هەموو گومانەکانی دڵنیا بۆوە تەنها بە بینینی ئەو بەو جۆرە
دڵنیا بۆوە کە جەین و هەمووان ڕاست دەکەن دڵنیا بۆوە کە بەبێ ئاگای خۆی براکەی هەموو شتێکی لێ سەند بەڵام هەرگیز نەیزانی براکەی بۆچی کارێکی وایکرد؟
وە نەشی زانی کە چۆن وایکرد؟: بـ بانگچان تۆ..
وتی و بە سەرسوڕمانەوە دەستی بۆ ڕاکێشا
: بەڵێ من.. ئەوە منم
وتی و دەستی خستە نێو گیرفانەکانی و چەند هەنگاوێک بە هێواشی لێی نزیک بۆوە
: بۆچی کارێکی وات کرد ئاخر؟
بانگچان بزەیێکی بچووکی کرد
: پێتوایە بۆچی؟
جی هوون توڕەیی بەرچاوەکانی ڕەش کرد
: بە شێوەیێکی ڕوون قسە بکە لەوەی بەو شێوەیە خۆت بێنی و ببەی نەفرەتی
YOU ARE READING
" 𝙏𝙝𝙚 𝙀𝙣𝙚𝙢𝙮 𝙒𝙞𝙩𝙝𝙞𝙣 " ✔
Romance- جیاوازی تەمەن ناتوانێ ڕێگربێ لەوەی بمەوێت ببی بە هی من - تەمەن تەنها ژمارەیێکە! - بەڵام گەر ئەو لێت بترسێت هەرگیز ناتوانێ تۆی خۆشبوێ! تێبینی: کۆپی کردن و بردنی چیڕۆکەکانم بە هەموو شێوەیێک قەدەغەیە❗️