𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟦𝟨

190 36 15
                                    




~~~~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~
~~~~~
~~~
~~
~







: ناوم بێنە



بانگچان بە دەنگێکی هێمن و قوڵ وتی و سەیری ناو چاوە خەواڵووەکانی ئالیای دەکرد



: باشە.. مامە.. تەواو؟



وتی بەبێزاری وە ڕوومەتەکانی بە تەواوی سوور هەڵگەڕابوون ، بانگچان پێکەنینێکی بچووکی کرد



: ناوی خۆم بێنە.. بانگچان



تاکە شت بوو بانگچان دەیویست گوێی لە ناوی خۆی بێت لە دەمی ئەوەوە ئەمەش تاکە هەلی بوو کە ئەو هۆشی لای خۆی نەبوو



: بـ.. بانگ..



ئالیا نەیتوانی تەواوی کات لە شوێنی خۆی پاڵکەوتەوە



: بڕۆ.. دەرەوە.. من خەوم دەێ



وتی کاتێ چاوەکانی داخرابوون بانگچان لە بێزاری دا چاوی سوڕاند و نەفرەتێکی کرد چونکە نەیتوانی ناوەکەی بە تەواوی بڵێت



: من چیبکەم لەگەڵ ئەو کچە



وتی و دەستی گرت بە نێوچاوانی دواتر لەسەر جێگاکە دانیشت و بۆ ساتێک سەیری ئالیای کرد پاشان دەستی برد و تاڵە قژەکانی لەسەر ڕووخساری لادا و بزەیێکی کرد پاشان سەری نزم کردەوە و ماچێکی بچووکی لەسەر ڕوومەتی کرد



: تامەزرۆی دووبارە بینینەوەت بووم.. کچەکەم دڵێکی فراوانی هەیە و بونی منی قبوڵ کردەوە لێرە.. ئێستاکە تەنها خودی خۆت ماویت کە قبوڵ بکەیت هەر کە لێم خۆشبویت ڕێگای بە دەست هێنانەوەی تۆش زۆر ئاسان دەبێت بۆم



لەکاتی قسەکانا بەردەوام بوو لەوەی دەست بە قژی دا بهێنێت وە زەردەخەنەی سەر ڕوخساری لا نەدەچوو بە بینینی ئەو لەبەردەمی دوای ئەو هەموو ماوەیە ، دوای ماوەیێک ئالیای جوڵاند و جوانتر پاڵی خست چونکە ئەو کچە بچووکە زۆر بە شێواوی خەوتبوو

وە خەریکی داپۆشینی جەستەی بوو بەڵام بێ ویستی خۆی چاوی کەوتە سەر جەستەی!.. سەر ڕانە ڕووتەکانی کە حەزیەکەی بەری کەمێک هەڵکرابوو بەهۆی شێواوی خەوتنی

" 𝙏𝙝𝙚 𝙀𝙣𝙚𝙢𝙮 𝙒𝙞𝙩𝙝𝙞𝙣 " ✔Where stories live. Discover now