~~~~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~
~~~~~
~~~
~~
~: چی دەکەیت؟
بە توڕەییەوە وتم بەڵام ئەو هەر گوێی بۆ نەگرتم و دەرگای ژوورەکەی کردەوە و ڕۆیشتە ژوورەوە منی لەسەر جێگاکەی خۆی دانا ، هەرکە منی دانا منیش هەڵستامەوە
: لێرە هیچ ژوورێک نیە بۆیە بێ زۆری لێکردن و نانەوەی کێشە بخەوە
بە توندی وتی منیش بەبێ باوەڕیەوە سەیریم کرد
: هەرگیز
وتم و ئەوم تێپەڕاند تاکو بڕۆم بەڵام قۆڵمی گرت و ڕاکێشام و لە پشتەوە باوەشی پێدا کردم و لە نێو هەردوو قۆڵەکانی منی قوفڵ دا
: خۆ لە کۆتاییدا هاوسەرگیری دەکەین هەر دەبیتە هی من کەواتە ئێستا و ئەو کات جیاوازی چیە؟
بە نزمی وتی و بەبن گوێمدا چرپاندی
: پێتوایە دەتوانی وام لێبکەیت بەو هاوسەرگیریە ڕازی بم؟ من ژیانی خۆم لەناونابەم لەگەڵ کەسێک کە دە ساڵ جیاوازی تەمەنمان هەبێت
بە ساردی وتم و ئەویش قۆڵەکانی توندتر کرد و منیش هەناسەم تەنگ ببوو ئەو توڕە بوو دەیویست بەو شێوەیە توڕەییەکەی دەرکات
: بەڵام خۆ ڕازی بون و نەبونت بە دەست خۆت نیە.. سەرەڕای ئەوە گەر ڕازی نیت چیە دەتەوێت بگەڕێیتەوە لای خێزانەکەت؟ لای جی هوون کە هەر لای گرینگ نەبووی؟ لای مینهۆ کە هەر سەیریشی نەکردی؟ دەڕۆیتە لای کێ لە کۆتاییدا تەنها من لات دەمێنمەوە بۆیە هەموو شتێک قبوڵ بکە
ئەو دووبارە بە چرپەوە هەمووی وت لە بن گوێم و دواتر ماچێکی بچووکی جێهێشت لەسەر ملم
هەستم بە فرمێسکە گەرمەکان کرد لەسەر ڕوخسارم دواتر منی بەردا منیش پشتم لەو کرد و بیرم لە قسەکانی ئەو دەکردەوە بە دەم گریانەوە ، دوای ماوەیێک ئەو ڕۆیشتە گەرماو و منیش لە شوێنی خۆم دانیشتم
YOU ARE READING
" 𝙏𝙝𝙚 𝙀𝙣𝙚𝙢𝙮 𝙒𝙞𝙩𝙝𝙞𝙣 " ✔
Romance- جیاوازی تەمەن ناتوانێ ڕێگربێ لەوەی بمەوێت ببی بە هی من - تەمەن تەنها ژمارەیێکە! - بەڵام گەر ئەو لێت بترسێت هەرگیز ناتوانێ تۆی خۆشبوێ! تێبینی: کۆپی کردن و بردنی چیڕۆکەکانم بە هەموو شێوەیێک قەدەغەیە❗️