~~~~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~
~~~~~
~~~
~~
~سۆفیا و مینهۆ بزە لەسەر لێویان لانەدەچوو
بیریان لە ڕووکەش و کاردانەوەی بانگچان دەکردەوە کاتێ لێرە بوو ، وە مین جای و سۆنگ جین و جون شیک ترس ئێقەی بەرنەدەدان دەترسان بانگچان توڕەییەکەی بەوان دەرکا یان شتێکی شێتانە بکاتئەو سێیانە دەترسان و دوەکەیتریش بە کەیف بوون تاکە کەس نیگەران و شڵەژاو بێت ئالیا بوو
ئەویش ترسێکی هەبوو ، ترسی ئەوەی هەبوو ئەو وا ناوەستێت و کارێکی شێتانە دەکات دەترسا لەوەی شتێک لە باوکی بکات بەهۆی ئیرەییەوە ، ڕاستە ئالیا پێی خۆشبوو کە خەمی خوارد بەو هەواڵە چونکە لە کۆتاییدا ئەو دوژمنێکە بۆ ئالیا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دەترسا
_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_
بانگچان بە توڕەییەوە دەرگای ژووری کارکردنەکەی کردەوە و بە توڕەییەوەش دایخستەوە لە ناوەڕاستی ژوورەکە وەستا و بیری لە کەمێک لەمەوبەر دەکردەوە
هەمووشتێک درا بە جی هوون!
سەروەت!
سامان!
ماڵ!هەموو شتێک کە ئەوان خاوەنی بوون لەژێر دەستی جی هوونە هەموو شتێکیان دا بەو لە پێش چاوەکانی بانگچان'ـەوە بێ ئەوەی حیسابێک بۆ ئەو بکرێت کە ئەویش کوڕی هەمان خێزانە
بەڕێز بانگ هەرگیز بیری لای ئەو نەبووە ئەویشی وەک جی هوون خۆشدەوێت بەڵام کەمتر گرینگی بەو دەدرێت نموونە وەک ئەمڕۆ
هەرچی کەلوپەلی سەر مێزەکە هەبوو خستیە سەر زەویەکە بەوەش هێشتا توڕەییەکەی کەم نەدەبۆوە کاتێ توڕە دەبێت دەست دەکات بە وێرانکردنی ئەو شوێنەی لێیەتی
: هەمووتان بە نەفرەت بن!
بە هاوارێکی گەورەوە وتی ، لە ژوورەکە ڕۆیشتە دەرەوە و ویستی لە ماڵەوە بڕوات بەڵام بەر لەوەی بچێتە خوارەوە ئالیای بینی کە دەهاتە سەرەوە ئالیا کە گەیشتە سەرەوە ئینجا ئەوی بینی ، وشک بوو لە شوێنی خۆی و وەستا
: دڵخۆشی وایە؟
دوای ئەوەی باوکت کردی و خەفەت دان بە من دڵخۆشی کردی همم؟بە توند و توڕەیی وتی و ددانەکانی لەیەک دەخشاند لەکاتی قسەکردن
: باسی چی دەکەیت؟
مـ من هیچ هەڵەیێکم نیە لێرەدا
YOU ARE READING
" 𝙏𝙝𝙚 𝙀𝙣𝙚𝙢𝙮 𝙒𝙞𝙩𝙝𝙞𝙣 " ✔
Romance- جیاوازی تەمەن ناتوانێ ڕێگربێ لەوەی بمەوێت ببی بە هی من - تەمەن تەنها ژمارەیێکە! - بەڵام گەر ئەو لێت بترسێت هەرگیز ناتوانێ تۆی خۆشبوێ! تێبینی: کۆپی کردن و بردنی چیڕۆکەکانم بە هەموو شێوەیێک قەدەغەیە❗️