𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟧

165 34 11
                                    




~~~~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~
~~~~~
~~~
~~
~







دەستم کردە گریان کاتێ بۆم دەرکەوت گیرم خوارد



: بـ بابڕۆم.. من هیچ تاوانێکم نیە



وتم بە هەنسکەوە ئەویش پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانەی کرد



: جا کێ وتویەتی تاوانت کردوە؟



وتی و دەستی بە ڕوخسارمدا هێنا



: مرۆڤ چۆن لە کاتی گریاندا ئاوا جوان و ژیکەڵەیە؟



وتی بە سەرسامیەوە ، من بۆچی دەگریم و ئەویش چی دەڵێت

خودایە با ئەمجارە ڕزگارم ببێت بەسە من چی بکەم لەگەڵ ئەو دووانە؟
ویستیان بمبەن لەگەڵ خۆیان بەڵام ویستم دووبارە ڕێگایێک ببینمەوە تا دووبارە ڕابکەم

وە دووبارە بیرۆکەیێکی ترم بۆ هات و بێ بەفیڕۆدانی کات تاقیم کردەوە جا یان ڕزگارم دەبێت یانیش ئەوەتا.. نامەوێت بیریشی لێ بکەمەوە











ئالیا تا توانی گازی لە قۆڵی ئەو کوڕە گرت کە دەیویست بیبات لەگەڵ خۆیدا ، ئەویش بەهۆی ئازارەوە بەریدا و دەستی گرت بە قۆڵیەوە کوڕەکەیتریش توڕە بوو بەوە کاتێ زانی دەیەوێت دووبارە ڕابکاتەوە هەرچەندە بریندار بوو بەڵام کاتێ ئالیا ڕایکرد ئەویش دوای کەوت دواتر هەردووکیان بەدوای کەوتن


ئالیا ڕای دەکرد بۆ هەمان ئەو شوێنەی کە دابەزی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی بانگچان
بە گریانەوە ڕایدەکرد لا کاتێکدا ئینجێکی زۆر کەم مابوو کە بگیرێت لەلایەن یەکێکیانەوە بەڵام خۆشبەختانە ئۆتۆمبێلێک وەستا لەپێش ئالیا کە بینی مامیەتی ڕێک لەسەر ئەژنۆکانی دانیشت و بە توندی هەناسەی هەڵدەمژی و دەیدایەوە

بانگچان بە خێرایی هاتە خوارەوە و بەرەو ئالیا ڕۆیشت کە ڕووخساری سوور ببوو بەهۆی خوێن و تەقینی سەریەوە وە قاچەکانیشی خوێنیان پێوە بوو تەنها شۆک و سەرسوڕماو بوو بە بینینی ئەو بەو شێوەیە

هەر کە بەرەو ڕووی ئالیا چوو دووەکەیتر زانیان ئەو لەگەڵ ئالیا'یە بە ڕق و بێزاریەوە هەنگاویان بۆ دواوە ناو ڕۆیشتن دوای ئەوەی نەفرەتیان کرد لەبەرخۆیانەوە



: چی ڕوویداوە؟



بانگچان بە نزمی و سەرسوڕماویەوە وتی



" 𝙏𝙝𝙚 𝙀𝙣𝙚𝙢𝙮 𝙒𝙞𝙩𝙝𝙞𝙣 " ✔Where stories live. Discover now