~~~~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~
~~~~~
~~~
~~
~: من ڕازیم..
بە ساردی و توندی وتم و مینهۆ سەری بەرز کردەوە بە خەندەیێکی کەمەوە سەیری کردم
ئەو سەرسام بوو: من ڕازیم بەو ژیانەی لەگەڵ ئەو بەسەری دەبەم بۆیە خۆت ماندوو مەکە!
ئەو کەمە خەندەیەی هەیبوو کاڵ بۆوە و بە شۆکەوە سەیری کردم
: چیت وت ؟ ئەوە ئالیا'یە ئەو قسانە دەکات؟ تۆ لە ڕابردوودا بوێریت نەبوو سەیری بکەیت کەچی ئێستا بەو ڕازیت!
مینهۆ وتی و پێکەنی لە بێ بڕوایدا
: بیرم لەوە کردەوە کاتێ خێزانەکەم بە چەند وشەیێک پشتیان لێم کرد ئەو نەیکرد
وتم کاتێ سەیری زەویەکەم دەکرد
: بەڵام هەر ئەو بوو بۆوە هۆکاری ئەوە
مینهۆ بە توڕەییەوە وتی
: بەڵام ئەو زۆر ئاگادارمە! هەرگیز ئازاری نەداوم و قسەی ناخۆشی پێ نەوتوم وە زۆر میهرەبان و گرینگی پێدەرە
وتم و بەزۆر خەندەیێکم کرد تاکو مینهۆ باوەڕ بکات کە لە کاتی باس کردنی ئەو خەندە دەکەم و دڵخۆشم ، هەستم بە هەناسە هەڵکێشان و دانەوەکەی مینهۆ بوو کە لە توڕەییان دەمتوانی گوێم لێی بێت
: کەواتە تۆ پێم دەڵێیت ئەوت خۆشدەوێت؟ وایە؟
وتی کاتێ سەیری شوێنێکی تری دەکرد دواتر چاوەکانی هێنایەوە سەر من
: بەڵێ
وتم و دواتر جێم هێشت ئەو نەیوەستاندم وە بانگی نەکردم دڵنیام لەبەر ئەوەیە کە هێشتا شۆکی ئەو قسەیە بوو کە کردم ، بەر لەوەی فرمێسکە قەتیس بۆوەکانی نێو چاوم بکەوێت سڕیمەوە دواتر هەنگاوەکانم خێراتر کرد
YOU ARE READING
" 𝙏𝙝𝙚 𝙀𝙣𝙚𝙢𝙮 𝙒𝙞𝙩𝙝𝙞𝙣 " ✔
Romance- جیاوازی تەمەن ناتوانێ ڕێگربێ لەوەی بمەوێت ببی بە هی من - تەمەن تەنها ژمارەیێکە! - بەڵام گەر ئەو لێت بترسێت هەرگیز ناتوانێ تۆی خۆشبوێ! تێبینی: کۆپی کردن و بردنی چیڕۆکەکانم بە هەموو شێوەیێک قەدەغەیە❗️