~~~~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~
~~~~~
~~~
~~
~دایکم تەنها شۆک ببوو نەیدەتوانی هەموو ئەوانە قبوڵ بکات کە بۆیم باس کرد
جگە لەوەی مامم ڕقی لێم بوو زۆر شتی تریشم بۆ دایکم گێڕایەوەسەبارەت بە تاوانی کوشتن لە یانەکە
سەبارەت بەوەی بەسەر داپیرەمی دا هێنا
سەبارەت بە هەموو ئەوانەی تەواوی کاتەکە بە بێزارکردنی من دەیکرد
هەر چەندە شەرمم کرد بەڵام بابەتی ماچەکەشم پێی وت
: مـ ماچی کردووی؟
دایکم وتی و دەستی بە دەمیەوە گرتبوو منیش بەبەڵێ سەرم لەقاند لە کاتێکدا هەنسکی بچووک بچووکم دەدا
: چۆن مامێک ئەوە لەگەڵ برازاکەیدا دەکات بۆ خاتری خوا؟
دایکم بە شۆکەوە وتی و چاوەکانی ئەویش پڕ بوون دوای ئەوەی ئەو هەموو شتە بەسەر کچەکەیدا هاتووە بێ ئاگا بووە لە هەموو شتێک
: بەڵام دایکە هەر وەک بەڵێنت دا لای کەس هیچ وشەیێک نادرکێنی بەتایبەت لای باوکم و باپیرەم.. گەرنا هەڕەشە ترسناکەکانی ئەو دەکەوێتە سەر ژیانمان و ئەگەری ڕزگار بوونمان لێی لە سەدا سفڕ دەبێت
بە ترس و شڵەژانەوە وتم و دایکیشم بە هێواشی سەری بەبەڵێ لەقاند
نازانم کارە ڕاستەکەم کرد یان نا ، خەریکە پەشیمان دەبمەوە لەوەی هەموو شتێکم بە دایکم گوت
بیر دەکەمەوە چی ئەگەر دایکم نەیتوانی خۆی کۆنتڕۆڵ بکات بەرامبەری و لە دژی بوەستێتەوە؟
ئەوکاتە هەڕەشەکانی بۆ سەر دایکم زیاتر دەبێت و ژیانی دەکەوێتە مەترسیەوەدایکم خەیاڵی ڕۆیشتبوو منیش دەستیم گرت لەوکاتە لە خەیاڵ هاتە دەرەوە و سەیری کردم
: سەرەڕای ئەمانەش من هێشتا باشم بۆیە وای دابنێ هیچم نەگوتوە و تۆش گوێت لە هیچ نەبووە.. با تەنها چاوەڕێ بکەین تاکو خودا یارمەتیمان دەدات و هەموو ئەوانەی کردوویەتی ئاشکرا ببێت و بە سزای خۆی بگات
YOU ARE READING
" 𝙏𝙝𝙚 𝙀𝙣𝙚𝙢𝙮 𝙒𝙞𝙩𝙝𝙞𝙣 " ✔
Romance- جیاوازی تەمەن ناتوانێ ڕێگربێ لەوەی بمەوێت ببی بە هی من - تەمەن تەنها ژمارەیێکە! - بەڵام گەر ئەو لێت بترسێت هەرگیز ناتوانێ تۆی خۆشبوێ! تێبینی: کۆپی کردن و بردنی چیڕۆکەکانم بە هەموو شێوەیێک قەدەغەیە❗️