one

608 65 359
                                    

❤️

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



❤️..

.

"بۆچی تا ئێستا نەگەیشتووە؟" ئەو کوڕە ھێت و ئەڕوات لە ناو ژوورەکەی ، نیگەرانە دەربارەی ئەوەی کە چەندین جار پەیوەندی بە خۆشەویستە کوڕەکەی جینیۆنگ کردووە لە ماوەی سێ کاتژمێر بەڵام ئەو ھەڵیناگرێت لەسەری و ئەمەش ئەو کوڕەی نیگەران و ترساو کردووە کە ھەرگیز خۆشەویستە کوڕەکەی ئەم کارەی نەکردووە ، بووەتە نیوەی شەو و ھێشتا بەبێ وەڵامە.

"چی ئەگەر شتێک بەسەر ئەو ھاتبێت؟" ئەمەی بە خۆی ئەوت بە دەنگی بەرز و کە بیری کردەوە چی وتووە خێرا ڕوخساری بەرگی نیگەرانی پۆشی

"نا نا نا !!! بیری ئەرێنی بکەوە تای! ئەو باش ئەبێت دڵنیابە!" ئەو کوڕە ھێشتا دڵی خۆی ئەدایەوە بەوەی خۆشەویستەکەی سەلامەتە

دیسان نیگەران بۆوە و دووبارە پەیوەندی پێوە کرد و دووبارە و سێ بارە لە ھەمان کات بەڵام وەڵام نەبوو سەرەڕای ناردنی چەندین نامەی دەنگی

کیم تایھیۆنگ ، گەنجترین ئەندامی خێزانی کیم ، ئەو کەسەی خاوەندارییەتی باشترین و بێ تاوانترین دڵ ئەکات ، ڕۆحێکی زۆر پاکی ھەیە و ھەمیشە جگە لە باشە ھیچی تری بۆ کەسانی دیکە نەویستووە ، خێزانەکەی خۆی زۆر خۆشئەوێت و ھەمیشە شانازی ئەکات کە تاکێکە لەو خێزانە جوانە ، ھەمیشە ئەو کەسەی تایھیۆنگ شانازی پێوە ئەکات برا گەورەکەیەتی کیم نامجوون بەڵام تایھیۆنگی خەمبارکرد بەوەی دوو ھەفتە لەمەو پێش ھاوسەرگیری کرد و چووە دەرەوەی وڵات ، لەگەڵ یەکێک لە کوڕی ھاوپیشەکانی باوکیان بە ناوی کیم سیۆکجین لەڕێگەی ئەوەی زۆر بەیەکەوە کاریان ئەکرد و ھات و چۆی ماڵی یەکتریان ھەبوو

بەڵام دڵخوازترین بەشی ئەم ھاوسەرگیرییە ئەوەیە کە جین زۆرتر برا گەورەیی بۆ تایھیۆنگ ئەکات وەک لە نامجوون و گرینگی پێئەدات وەک ئەوەی تایھیۆنگ منداڵی خۆی بێت ، خواردنی بۆ دروست ئەکات و کاتی پێئەبەخشێت و لێی تێئەگات و پشتگیری بڕیارەکانی ئەکات و زۆر نزیکە لێیەوە

ماوەیەکی زۆر نییە کە بەو جۆرە تێکەڵن بەیەکەوە بەڵام ئەمە زۆر ئەگەیەنێت بۆ خاوەنی ئەو دڵە بێتاوانە و ئەو وا ھەست ئەکات ھەمیشە و بۆ ھەتا ھەتایە سیۆکجین بە برا گەورە و دڵسۆزی خۆی ئەمێنێتەوە و بەردەوام بیریشیان ئەکات کە ھیچ کەسێک ناتوانێت وێنای ئەم دووریەی بۆ بکات

تیمارم بکە | ڤی.کەی.Where stories live. Discover now