![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. خۆشمەوێن کوڕینە:)🖤🤎✨
~~
"دایکە؟ ئەوە زۆر نییە؟" تایھیۆنگ بە نیگەرانییەوە پرسی کاتێک لە بەرامبەر ئاوێنەکە وەستابوو و سەیری خۆی ئەکرد
"بێگوومان نەخێر! سەیری خۆت بکە چەند جوانیت ، من دڵنیام ئەبیتە سەرنج ڕاکێشترین کەسی ئاھەنگەکە" سۆییۆنیش وەڵامی تای دایەوە کاتێک خەریکی ڕێکخستنی پەرچەمە کاڵەكەی بوو
"لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیام کە کووکی تۆ ببینێت ناتوانێت بووەستێت لەوەی چاو نەگێڕیت لەسەر جەستەت" ئەمەی وت و چاوێکی لە تایھیۆنگ داگرت
تایھیۆنگیش سەیری خۆی کرد و زەردەخەنەیەکی شەرمنانەی کرد و وتی:"دڵنیایت وا دەکات؟" وای وت کاتێک ئاوڕی دایەوە بۆ سۆییۆن و گازی لە لێوی ئەگرت تا ئەو زەردەخەنە گەورەیەی بشارێتەوە کە لە ناخیدایە
"من ئەوە لە ئەزمووندارییەوە ئەڵێم ، تۆ ئێستا ئامادەیت بۆ پیاوەکەت بۆیە بڕۆ و یەکەم جوڵەت دەستپێبکە بۆ لای"
ئەمەی وت و ھەردووکیان زەردەخەنەیان کرد بۆ یەکتر
"ئێستاش با بڕۆین! ئەو دەمێکە چاوەڕێت ئەکات!" سۆییۆن وتی و تایھیۆنگ بۆ کۆتا جار دڵنیایی سەیری ئاوێنەکەی کردەوە و زەردەخەنەی کرد چونکە سۆییۆن ئەو ڕواڵەتەی پێبەخشیوە کە خۆی ویستوویەتی ، قۆڵیان کرد بە قۆڵی یەکدا و بەڕێکەوتن بۆ خوارەوە
~
"لەگەڵ پیاوەکانی ئەوێ باسی بازرگانی و کار مەکە ، کاتەکەت لەگەڵ تایھیۆنگ بەسەر ببە!" بەڕێز جیۆن ئەمانەی بە جونگکووک ئەوت و بە ئاگاداری قسەی ئەکرد کاتێک تەواو بوو لە ڕێکخستنی یەخەی کراسەکەی جونگکووک
جونگکووک چاوەکانی لێی سوڕاند و وتی:"ھەر بەڕاستی چاوەڕێ ئەکەیت لێم کە شازادەکەم فەرامۆش بکەم و قسە لەگەڵ ئەو پیرە پیاوانەی ئەوێ بکەم؟ ئەمە ئەوە نییە لە تۆوە فێر بوومە باوکە!"
باوکیشی پێکەنی و وتی:"زۆر باشە ، من دووبارە شانازیت پێوە ئەکەم چونکە بە تەواوی بوویتەتە کۆپییە بچوکەکەی من"
![](https://img.wattpad.com/cover/368616672-288-k915640.jpg)
YOU ARE READING
تیمارم بکە | ڤی.کەی.
Romanceخۆشەویستییەکی قوڵ و گرینگی پێدانی زیاد ئەتوانێت دەرت بکات لە ئازار و خەمەکانت؟ دوور لە جەنجاڵی مێشك و ژیانت ئەتوانی ئاسوودە بنویت لە تەنیشت ئەو کەسەی بەڕاستی خۆشیئەوێیت و دەیەوێت پارێزگاریت لێبکات؟ note 📝 : ھەموو پارتەکان سەلامەتن لە دیمەنی نەشیا...