four

268 65 337
                                    

~~

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


~~

جونگکووک لەو ڕۆژەوە ھەموو ڕۆژێک سەردانی ماڵی تایھیۆنگی ئەکرد بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکات و لەلای بێت و گرینگی پێبدات وەک ھاوڕێیەک ، بەڵام لەوە نە ئەچوو تایھیۆنگ تەنانەت دوای دوو ھەفتەش لە جیابوونەوەکەی لەگەڵ ئەو پارچە بێ سوودە بڕوای بە خۆی ھێنابێت و مێشکی خۆی کۆکردبێتەوە و دەستی کردبێ بە تیمار کردنی برینەکانی

سەرەڕای ھەموو شتێکیش جونگکووک ھەموو ڕۆژەکان قسەی بۆ ئەکرد و ڕێگا ڕاستەکەی نیشانی تایھیۆنگ ئەدایەوە و ھەستەکانی بەرەو باشبوون ئەبرد ، بەڵام ھەر کە جونگکووک ئەوی جێئەھێشت خراپتر لە دوێنێ ، خراپتر لە یەکەم جار ڕووی دەدا لە ناخ و مێشکیدا ، ھەموو شتێک تێک ئەشێوا

"تای؟"

جونگکووک چووە ژوورەکەی تایھیۆنگ پاش بەڕێکردنی ڕۆژێکی پڕ لە کار بۆی ، وە وەک ھەمیشە گڵۆپەکان کوژابوونەوە

جونگکووک ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و دایەوە کاتێک تایھیۆنگی بینی لەسەر زەوی ژوورەکە لە تەنیشت جێگەی خەوتنەکەی لە بری ئەوەی لەسەر جێگاکەی بێت

ھەنگاوی نا بەرەو تایھیۆنگ و ئەو گڵۆپە بچوکەی ھەڵکرد کە لەلای جێگەکەی تایھیۆنگ داندراوە بۆ ئەوەی ڕوخساری تایھیۆنگ ببینێت

وە بێگوومان دووبارە ھەندێک فرمێسک لە چاوەکانیدا قەتیس ببوون و ھەندێکی تریش لەسەر ڕومەتەکانی وشک ببوونەوە

جونگکووکیش لەسەر زەوییەکە و لە تەنیشت تایھیۆنگ دانیشت و پشتی نا بە جێگەی خەوەکەی تایھیۆنگ

دەستی کردە ناو قژی تایھیۆنگ و تایھیۆنگیش وتی:"بۆچی دووبارە ھاتووی بۆ ئێرە؟" بەو دەنگە نوساوەی قسەی کرد کە ماوەی دوو ھەفتەیە پێی ئەگری و ھاوار ئەکات ، لە کۆتاییدا بێگوومان ھێشتا دەتوانێت دەنگی لە قورگی بھێنێتە دەرەوە

جونگکووک جیاوازتر لە جاران و ئەمجارە بە دەنگێکی پڕ لە سۆزەوە قسەی کرد تا تایھیۆنگ کەمێک ھەست بە پارێزراوی بکات:"بۆ بینینی تۆ ھاتووم"

تیمارم بکە | ڤی.کەی.Where stories live. Discover now