seven

268 49 12
                                    

شازادە قژ کاڵەکەم:)🍓

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

شازادە قژ کاڵەکەم:)🍓

~~~

تایھیۆنگ ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و دەستەکانی بەرەو سەرەوە بەرز کردەوە تا کەمێک خۆی ئاسوودە بکات و ئازاری گیانی دەرکات بە خۆ کێشانەوە و کەمێک لە سکە ئەسمەرەکەی دەرکەوت لە ژێر بلوسەکەیەوە

پاش ماوەیەک ئەمە یەکەم جار بوو بەو ڕادە کەمەش ئاسوودە ببێت بۆیە سەر ئێشەی نەبوو و ئازاریشی نەبوو ، بریاریدا بچێتە دەرەوە لە ژوورەکەی

بە ناو ماڵەکەدا ئەگەڕا ھیچ کەسێکی نەبینی لە ناو ماڵەکە بۆیە بەرەو چێشتخانەکە بەڕێکەوت ، دەرگای بەفرگرەکەی کردەوە و بتڵێک ئاوی ساردی دەرکرد ، ڕۆیشت و دانیشت لەسەر کورسییەک کە لە دەوری مێزەکە داندراوە ، ھەناسەیەکی چێژ بەخشی دایەوە کاتێک ھەستی بە ئاوە ساردەکە ئەکرد کە ئەڕوات بە ناو دەمارەکانیدا و ھەستێکی ساردی چێژ بەخشی بە ناخی بەخشی

تای وەستا لە خواردنەوەی ئاوەکەی کاتێک گوێی لە زەنگی مۆبایلەکەی بوو کە لە ژوورەکەیەوە دەھات ، بەڵام بڕیاریدا فەرامۆشی بکات و دووبارە ئاوەکەی بخواتەوە بە ئاسودەیی کە زەنگی مۆبایلەکەی وەستاندی لە خواردنەوەی ، دەمێکە ھەستی بەو چێژە زۆرە نەکردووە و ئاوە ساردەکە یارمەتیدەر بوو بۆ ساردکردنەوەی ھەستە سوتاوەکانی ناخی ئەو کوڕە قژ کاڵە

بەڵام دووبارە گوێی لە زەنگی مۆبایلەکەی بوو و بڕیاریدا ئەم جارە بچێت و بزانێت کێیە کە ھێندە بێ ئارامە و لەسەر یەک پەیوەندی ئەکات

کاتێک لە ڕێگای گەڕانەوەی ژوورەکەی بوو دەرگا گەورەکەی ماڵیان کرایەوە و کەسێک ھاتە ژوورەوە

تای دڵنیابوو ئەوە باوکیەتی بۆیە گرینگی پێ نەدا و بەردەوام بوو لەوەی بچێت و بزانێت کێیە پەیوەندی پێوە ئەکات

لە کۆتاییدا گەڕایەوە ژوورەکەی و دەرگاکەی بە نیوە کراوەیی جێھێشت و چوو سەیری مۆبایلەکەی کرد و بینی کە ژمارەیەکی نە ناسراو پەیوەندی ئەکات ، بۆیە پەنجەی خستە سەر نیشانە سەوزەکە و مۆبایلەکەی خستە سەر گوێی و وتی

تیمارم بکە | ڤی.کەی.Where stories live. Discover now