five

277 55 255
                                    

تدااا چیرۆکەکەم بە وێنە🥰😭!!

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

تدااا چیرۆکەکەم بە وێنە🥰😭!!

~~

جونگکووک زەردەخەنەی کرد کاتێک بەڕێز کیمی بینی لە ناو دەرگای خانووەکەیدا وەستاوە و چاوەڕوانی ئەو ئەکات ، ھەرچەنە ئەو زۆر توڕەیە لەو پیرە پیاوە بەڵام ھێشتا ئەزانێت پیاوێکە لە پێناو تایھیۆنگ ھەموو شتێک ئەکات و ئامادەیە ھەموو شتێکی خۆی ببەخشێت لە پێناو بینی زەردەخەنە و پێکەنینێکی تایھیۆنگ

ھەمووان شایەنی ئەوەن چانسی دووھەمیان پێ بدرێت ، وە كیم دایھیونیش یەکێکە لەوان ، تایھیۆنگ ڕێگەی دا تا باوکی لەگەڵی باش بێتەوە و ببنە خاوەن پەیوەندییەک سەرەڕای ئەوەی باوک و کوڕیشن بەڵام ھێشتا دەستپێکێکی باش بوو بۆ ھەردوو لا ، ھەرچەنە وشەکانی کیم دایھیون بەس نین تا دڵی تایھیۆنگ بدەنەوە بەڵام ھێشتا جونگکووک دڵخۆشە بەوەی ئەگەر کەمێکیش بێت باوکی ئەتوانێت ھەستی تایھیۆنگ چاک بکاتەوە

"سڵاو دایھیونشی!" بەڕێز و پیاوانەوە قسەی کرد

دایھیونیش وتی:"سڵاو کوڕی جیۆن ، وەرە ژوورەوە!"

"تایھیۆنگ؟" ئەو پیرە پیاوە دووبارە چووەتەوە بەر دەرگای ژوورەکەی تایھیۆنگ تا پێی ڕابگەیەنێت ئەو پیاوە ھاتووە کە ماوەی ھەفتەیەکە لەسەر یەک دێت بۆ سەردانی تایھیۆنگ و تایھیۆنگیش ھەمیشە ڕەتی کردۆتەوە کە بینینێت و تەنانەت یەک جاریش دەرگای ژوورەکەشی نەکردەوە بۆی

لەو کاتەوەی جونگکووک پێی وتووە کە ھەستی چۆنە بەرامبەری تایھیۆنگ تەنانەت نەھاتۆتە دەرەوە لە ژوورەکەی و تەنانەت دەرگای ژوورەکەشی بۆ یەک جار نەکردۆتەوە ، تەنانەت باوکیشی فەرامۆش کردووە و ھیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە

جونگکووک ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و دەستی گرت بە کەمەرییەوە چونکە ئەزانێت تایھیۆنگ بۆچی وا ئەکات

بەڕێز کیمیش کۆڵیدا لە بانگکردنی تایھیۆنگ و ڕوویکردەوە جونگکووک و وتی:"وەرە لەگەڵم ، ئەمەوێت ھەندێک قسە بکەین بەیەکەوە!"

جونگکووک پەشۆکا و دەمارەکانی سارد بوون کاتێک ڕوخسارە جدییەکەی بەڕێز کیمی بینی ، بەڵام بڕیاریدا خۆی ئارام بکاتەوە چونکە ھێشتا ھیچ شتێک ڕووی نەداوە بۆیە بە ئاسایی لای دەرگاکەی تایھیۆنگیان جێھێشت و چوونەوە بۆ ھۆڵە گەورەکە و دانیشتن

تیمارم بکە | ڤی.کەی.Where stories live. Discover now