fifteen

441 59 101
                                    


واتتپاد ڕێگە نایا وێنە دانێم ئەگینا یەک دانەم دانابوو😭❤️‍🔥
~~~~

لە ژێر تاریکی ئەو ماڵە دەستە ساردەکانیان لە جەستە گەرمەکانی یەک ئەگەڕاند و دڵەکانیان سەر شێتانە لێی ئەدا و پڕی ببوو لە ھەستی ترس و دڵخۆشی و خۆشەویستی و گرینگی پێدان

تایھیۆنگ دانیشت لەسەر جێگای خەوەکەیان و پاڵی دایەوە و دەستەکانی لە دەوری ملی جونگکووک بوو و کێشی کرد بۆ خۆی و وایکرد جونگکووک بچێتە سەرەوەی و ئەژنۆکانی لەملاو لای تایھیۆنگ دابنێت

دەستەکانی جونگکووک دەستەکانی تایھیۆنگیان دۆزییەوە و گرتی و ھەردوو دەستی لەملاو ئەولای سەری قوفڵ کرد تا بتوانێت بە قوڵی ماچی بکات بەبێ ئەوەی دەستەکانی قژی ڕابکێشن و زیاتر جونگکووک ھان بدەن بۆ کاری تر زیاتر لە ماچ

دوورکەوتەوە پێش ئەوەی لە کۆنتڕۆڵ دەربچێ چونکە دەمێکە ماچی تایھیۆنگ ئەکات و وروژاوە و ئەترسێت شتێک ببێت دواتر تایھیۆنگ بە ھەڵە بیر بکاتەوە لێی.. ئەو تەنھا ئەترسێت

"شازادەکەم دڵنیای؟" بە دەنگێکی قوڵ و پیاوانە قسەی کرد کە دیاربوو چەند تایھیۆنگی ئەوێ و ئەو تۆنە دەنگە پیاوانەیەی وای لە تایھیۆنگ کرد دڵی وەک شێتێک بلەرزێت لە ناو سنگی

"ھەرگیز ئەوەندەی ئێستا دڵنیا نەبوومە" تایھیۆنگ ئەمەی وت کاتێک دەستەکانی خستە سەر ڕوومەتی جونگکووک کە شڵەژاوە و ناتوانێت بڕوا بە خۆی بکات کە تایھیۆنگ لە ژێریەتی و دەیەوێت لەگەڵی بێت ، ھەستێکی سەیری ھەیە

جونگکووک سەری داخست و زەردەخەنەکەی ون بوو و چاوەکانی بە توندی داخست ، ھەناسەی قوڵی ھەڵئەمژی و وای لە تایھیۆنگ ئەکرد بترسێت

"جونگکووک؟ چیتە؟ چی بووە؟" تایھیۆنگ ئەمەی وت کاتێک پەنجەی لەسەر سنگی جونگکووک ئەگەڕاند

جونگکووک ھەناسەیەکی قوڵ تری ھەڵمژی و وتی:"ھێشتا بڕوا ناکەم ئەمە ڕاستی بێت" زەردەخەنەیەکی شکاو و خەمباری کرد و ترسەکەی وایلێکردبوو گیانی دەست بکات بە لەرزین

"من ھەموو ئەمانەم لە خەونمدا بینیوە کە ڕووئەدەن بەڵام کاتێک دەگەینە ئەو خاڵەی بەیەک ئەگەین و ئەمەوێت خۆشەویستی خۆمت نیشان بدەم ھەموو شتێک کۆتایی ھێت" تایھیۆنگ چاوەکانی تروکاند و ئەو فرمێسکەی سڕی کە کەوتە سەر ڕوومەتی بەڵام ئەوە فرمێسکی خۆی نەبوو بەڵکو ھی جونگکووک بوو!

"نامەوێت دووبارە بکەومە دوودڵی و سترێس و ترسەوە ، دووبارە ون ببمەوە لە نێو گریانەکانم کە چاوەکانم بکەمەوە و دووبارە ھەموو ئەوەی ڕوویدابێت تەنھا خەونێک بووبێت و بە ڕاستی تۆ لێرە نەبووبێتی!" جونگکووک گازی لە لێوی ئەگرت و ئەمانەی ئەوت و نەیئەویست گریانەکەی قوڵ ببێتەوە لەوە زیاتر

تیمارم بکە | ڤی.کەی.Where stories live. Discover now