nine

320 54 223
                                    

قژ کاڵەکەی من و کوڕەکەم😭😭🖤

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

قژ کاڵەکەی من و کوڕەکەم😭😭🖤.

~~

تایھیۆنگ لەسەر جێگەی خەوەکەیان بوو و بە ئاسودەیی خەوتبوو ، ھەرچەندە زۆر ئاسودە نەبوو بەڵام لە ئێستادا خەوێکی ئارامی ھەیە و بە تەواوی چووەتە ناو قوڵاییەوە بەبێ کابووس و بەبێ گریان و ھەنسک

ڕووی کردبووە دەرگای ئەو بالکۆنە گەورەیەی کە لەسەر ژوورەکەیانە و پەنجەرەی زۆر گەورەی لەسەرە کە وا ئەکات ڕووناکی خۆرەکە بیدات لە ڕوخسارە جوانەکەی و زیاتر بیدرەوشێنێتەوە

بێگوومان کەسێکی تریش ھەیە کە لەولای ژوورەکە وەستاوە و خەریکە ھێتە دەرەوە بە خاولییەکەوە کە بە دەستەکانییەوەیەتی و سەری خۆی وشک ئەکاتەوە پاش ئەوەی چووبووە گەرماو

جونگکووک تێڕامابوو لەو ھەموو درەوشانەوەیەی کە بچکۆلەکەی ھەیەتی لەسەر ڕوخساری و چەند جوان و بێ تاوان دەرئەکەوێ تەنانەت کاتێک کە خەوتووشە

بینی بچکۆلەکەی چاوەکانی لە بێزاری توند دا ئەخات و ڕوناکی خۆرەکە ئەیدات لە چاوەکانی

ھەنگاوەکانی خۆی درێژکردەوە بۆ سەر جێگای خەوتنەکە و چووە تەنیشت تایھیۆنگ دانیشت و سێبەری دروست کرد بۆ ڕوخسار و چاوە جوانەکانی تا بتوانێت بە ئاسودەیی بخەوێت

ئەو تەنھا لای سەیرە مرۆڤێک چۆن دەتوانێت ئەوەندە سەرنج ڕاکێشبێت

ئێوە بێ ئاگان لەوەی جونگکووک چەند خەونی بەم بەیانییەوە بینیوە! کە یەکەم کەس بیبینێت تایھیۆنگ بێت ، لەسەر جێگای خەوەکەی بێت و ببینێت کە ھاوسەریەتی ، بیبینێت کە لایەکەی دیکەی جێگای خەوەکەی بەش کردووە لەگەڵی

وە ئێستاش ئەو خەونەی بۆ ماوەیەکی درێژە دەیبینێت سێ ھەفتەیە بەسەر یەکەوە ھەموو ڕۆژێک زوو ھەڵدەستێت بۆ بینینی ، بەڵام زۆر سارد و سڕترە لەوەی ئەو لە خەونەکانی بینیویەتی

"ئازیزە بچوکەکەم!"

جونگکووک ئەمەی لە ژێر لێویەوە وت ، بیر ئەکاتەوە ئایا ئاساییە دەست بدات لە قژی و لایببات لەسەر چاوەکانی؟ یانیش ئەتوانێت ماچێکی گەرم لەسەر ڕومەتە نەرمەکەی جێبھێڵێت؟

تیمارم بکە | ڤی.کەی.Where stories live. Discover now