جونگکووک ھەستی بە قرچە و شکانی دڵی کرد کاتێک چاوەکانی تایھیۆنگی بینی و پێشبینی ئەکرد چەند خولەکێکی تر چی لێ بەسەر ھێت ، وەک ئەوە وابوو جونگکووک ڕاستییەکان بخوێنێتەوە لە چاوەکانی تایھیۆنگ
بیر ئەکاتەوە و ئەیەوێ تایھیۆنگ دووربخاتەوە لە ھەموو پیسی و دڵشکان و ئازارێک و لە ھەموو کەس دایببڕێنێ و تەنھا لە ئامێزی خۆی دایبنێ و توند بیگوشێ تا ھەست بە ناخی بکات
بەڵام ئەمە ھەرگیز ڕوونادات و زیاتر و زیاتر جونگکووک ئەترسێنێت لەوەی ھەستەکانی خۆی بە تایھیۆنگ بڵێت و زیاتر و زیاتر تایھیۆنگ خەمۆک بکات و خۆی لە جونگکووک بەدوور بگرێت
جونگکووک خۆی نوشتاندەوە و دەستی تایھیۆنگی گرت و بە ھێمنی لەلای گوێیەوە بە تایھیۆنگی وت:"ئەمشەو ھەر شتێک ڕووبدا تەنھا بزانە من ھەمیشە لێرەم بۆ تۆ لە ھەرکاتێکا بێت ، لە ھەر بار و دۆخێکدا بێت ، تۆ ھەرگیز تەنھا نیت و منت ھەیە"
تایھیۆنگ چاوەکانی لابرد لەسەر یانەکە و سەیری ناو چاوەکانی جونگکووکی کرد و زۆر بە بێ تاوانی سەری لەقاند و جونگکووک زەردەخەنەیەکی شکاوی بۆ کرد ، ھێنایە دەرەوە لە ئۆتۆمبێلەکە و دەرگاکەی داخست
دەستەکانی جێگیر کرد لەسەر پشتی تایھیۆنگ و پاڵی ئەنا کاتێک خۆشی لە تەنیشتییەوە ئەڕۆیشت و وەک ئەوە وابوو بە زمانی جەستە بە تایھیۆنگ بڵێ من لێرەم ، بەڵام تایھیۆنگ کێیە تا لە ھەموو ئەمانە تێبگات؟