![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. 🖤🤍
~~دوو ھەفتە ڕۆیشت بەسەر ھەموو شتێک و ڕۆژی ھاوسەرگیرییەکە ھات ، جونگکووک وەستاوە و چاوەڕێی تایھیۆنگە لەگەڵ ئەو ھەموو دڵخۆشی و ھەستەی کە لە ناخیدایە ، نەک لەبەر ڕۆژەکە کە ڕۆژی ھاوسەرگیرییانە
نەخێر !
بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەو کاتە نزیک بۆتەوە کە شازادەکەی دڵخۆش ئەکات ! دەری ئەکات لەو ھەموو خەم و ئازارەی کە تێی کەوتووە!
ھاوسەرگیرییەکە بچوکە و کەسانێکی کەم ئامادەن لەوێ ، تەنھا کەسە گرینگ و نزیکەکانیان و چەند ھاوڕێیەکی کەمیان لەوێن
تایھیۆنگ وەک کەسێکی مردوو لەگەڵ باوکی ئەڕوات بەسەر ئەو ڕێگایەی کە لە کۆتاییدا جونگکووکی لێیە ، لە ژێر چاوەکانیشییەوە جیھانێک لە خەم و گریان ھەن کە کاتی ئەوە نییە دەریان بکات و بە زۆر شاردوویەتییەوە
ھەموو ھەستەکان لە نێو چاوەکانی و لە سەر ڕوخساری تۆراون و بە ڕوونی خەم بە ڕوخسارییەوە دیارە ، ئەو لەو ڕۆژەوەی کە لە خۆشەویستەکەی جیابوویەوە ھیچ ھەستێک لە ناخ و ڕوخساریدا نەما جگە لە خەمباری
ئەو ناتوانێت بە درۆ خۆی دڵخۆش بکات لە کاتێکدا لە بووکێکی شکاو ئەچێت
قەشەکە قسەکانی خۆی کرد ، ئەڵقەکانیان ئاڵ و گۆڕ کرد ، ئیمزا و مۆرییان لەسەر پەڕاوی ھاوسەرگیرییەکە کرد و بەڵێنیان بە یەک دا تا کۆتایی لەگەڵ یەک ئەبن لە ھەر بار و دۆخێکی سەخت و پێکەنین و خەندەکانیان ھاوبەش ئەبێت وەک چۆم خەمەکانیشیان بە ھەمان شێوەیە
قەشەکە بە جونگکووکی وت کە ھاوسەرگیرییەکە تەواو بووە و ئێستا دەتوانێت تایھیۆنگ ماچ بکات ، جونگکووک خۆی ئامادە کرد و کەمێک لە ڕوخساری تایھیۆنگی ڕوانی کە سەیری زەوییەکە ئەکات و سەیری چاوەکانی جونگکووک ناکات ، چاوەکانی تایھیۆنگ تەنھا ماندوون ، ڕقیان تێدا نییە بۆ جونگکووک و ھەرگیز ڕقی لە جونگکووک نەبۆتەوە ، تەنھا ماندوون ! ماندوون لەوەی شەڕ بۆ خۆشەویستی بکەن ، شەڕ بۆ گرینگی پێدان و مانەوە و ئاسودەیی و کەمێک ژیان بکەن ، بە شێوەیەک لە بەردەم جونگکووک وەستابوو وەک ئەوە وابێت ئەو ماندوو بووە لە ھەموو شتێک و ڕازییە بەو چارەنووسەی کە بۆی نوسراوە
![](https://img.wattpad.com/cover/368616672-288-k915640.jpg)
YOU ARE READING
تیمارم بکە | ڤی.کەی.
Romanceخۆشەویستییەکی قوڵ و گرینگی پێدانی زیاد ئەتوانێت دەرت بکات لە ئازار و خەمەکانت؟ دوور لە جەنجاڵی مێشك و ژیانت ئەتوانی ئاسوودە بنویت لە تەنیشت ئەو کەسەی بەڕاستی خۆشیئەوێیت و دەیەوێت پارێزگاریت لێبکات؟ note 📝 : ھەموو پارتەکان سەلامەتن لە دیمەنی نەشیا...