ten

342 54 244
                                    

:)🖤~~

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

:)🖤
~~

کوڕە بچوکە قژ کاڵەکە بە گریانەوە چووە ماڵەوە و چاوەکانی خۆی سڕی بە ھەردوو دەستە بچوکەکانی و بانگی باوکی ئەکرد

"باوکە"

ئافرەتێکی جوانیش ھاتە دەرەوە لە دەرگای چێشتخانەکە و ڕۆیشت بەرەو کوڕە بچوکەکەی کە خەریکی گریانە
"ئای خوایە گیان چی ڕویداوە کوڕە بچوکەکەم بۆ ئەگریت؟"

دەنگی پڕ بوو لە خەمخۆری کاتێک نوشتایەوە بۆ کوڕە چوار ساڵانەکەی

"دایکە! تێتێ کەوت!" کوڕە بچوکە بێ تاوانەکە بە چاوە گەورە پڕ لە فرمێسکەکانی سەیری دایکی ئەکرد و نیشانی دایکی ئەدا کە کەوتووە و ەسەر ئەژنۆکانی بریندار بوونە

ئافرەتەکەش ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و کوڕە بچوکەکەی ھەڵگرتە باوەشی و ماچێکی پڕ لە خۆشەویستی و توندی لەسەر ڕوومەتە خڕەکانی جێھێشت

"مەگری بچکۆلەکەم! تۆ کوڕە بچوکە بەھێزەکەی دایکتی ئەی وانییە؟" کوڕەکەی دانا لەسەر ڕانەکانی و زەردەخەنەی بۆ ئەکرد کاتێک سەیری برینەکەی ئەکرد و ئەیپشکنی

"نەخێر ! کوڕە بچوکەکە تەنھا کوڕی باوکەیە!" تایھیۆنگی بچوک ئەمەی وت کاتێک بە کیوتی نیشانی لە سنگی ئەگرت و نیشانی دایکی ئەدا کە کوڕی باوکییەتی

یوونا چاوەکانی لە کوڕەکەی بچوککردەوە کاتێک ئەمەی وت

"بەڵێ بەڵێ ، تۆ ھی باوکتیت!" ئەو ئافرەتە کەمێک غیرەی ئەکرد لە ھاوسەرەکەی کە تۆپە خڕە بچوکەکەی ھەمیشە لایەنی باوکی ئەگرێت ، تایھیۆنگی بچوک زۆر لە باوکی نزیکە و ھەمووان دەربارەی ئەمە ئەزانن ، ئەو کوڕە بچوکەکەی کیم دایھیونە

"دایکە؟ کەی باوکە دێتەوە؟ تێتێ بیری ئەکات" تایھیۆنگ دووبارە ئەمەی لە دایکی پرسی لەگەڵ ئەو دوو چاوە گەورە گەورانەی کە ھەر کەسێک سەیری بکات دڵنیا ئەبێ لەوەی ئەمە بەڕاستی فریشتەیەکی بێ تاوانە

"بەم زووانە دێتەوە ئازیزەکەم"



تایھیۆنگ خەریک بوو ئەو لایەی دەگۆڕی کاتێک خەوتبوو لەسەری ، ئارەق بە ناوچەوانی ئەھاتە خوارەوە و نەیدەتوانی بە ئاسودەیی خەونەکەی تەواو بکات

تیمارم بکە | ڤی.کەی.Where stories live. Discover now