sixteen-end

335 50 102
                                    




"یادی شەش مانگەمان پیرۆز!" جونگکووک بە ھاوار و دەنگە دەنگەوە ئەمەی وت کاتێک چەپکێک گوڵی گەورە و شیرینی و ورچێکی گەورە لە دەستیدابوو

تایھیۆنگ ئاوڕی دایەوە و زەردەخەنەیەکی گەورە کەوتە سەر لێوانی

ڕایکرد بۆ لای جونگکووک و ورچە گەورەکەی لە دەستی گرت و نزیکی کردەوە لە ڕوخساری و لە ڕوخساری ئەخشاند:"ئای خوایە گیان کووک ئەوە زۆر نەرمە"

جونگکووک زەردەخەنەی کرد و شیرینییەکەی لە لایەک دانا و بە چەپکە گەورەکەی دەستییەوە نزیک بوویەوە لە شازادە قژ کاڵەکەی و وتی:"یادی شەش مانگەمان پیرۆز شازادەکەم"

تایھیۆنگ زەردەخەنەیەکی پێشکەشی جونگکووک کرد و گوڵەکانی لێی وەرگرت و وتی:"کەواتە ئێمە بۆ نیو ساڵی یادی ھاوسەرگیریشمان ئاھەنگ ئەگێڕین؟"

جونگکووک سەری ڕاوەشاند و نزیک بوویەوە لە تایھیۆنگ و کەمەری گرت و وتی:"بێگوومان ئێمە ئاھەنگ بۆ ھەموو ئەو ساتە جوانانە ئەگێڕین کە تیایداین لە ژیانمان"

تایھیۆنگ زەردەخەنەی کرد و لە باوەشەکە دوورکەوتەوە تەنھا تا ورچە گەورەکەی و چەپکە گوڵەکەی دابنێت و دواتر گەڕایەوە و دەستەکانی لە ملی جونگکووک قوفڵ کردەوە

"لەبەر ئەمەیە کە شەو بەیەکەوە ژووانمان ھەیە ھمم؟"

جونگکووک ھمێکی کرد و قژە کاڵەکانی کە خەریکن درێژ ئەبنەوە خستییە پشتی گوێیەکانی و ماچێکی بچوکی لەسەر ناوچەوانی جێھشت

"بەڵێ تۆش سپۆیلی ئەمشەوت لێکردم ھمم؟"

"وەک ئەوەی ھەموو مانگ و ھەفتە و ڕۆژێک نەمبەیتە ژووان ، ئەوە شتێکی ئاسایی بووەتەوە لام بۆیە پێش ئەوەی بیڵێیت ئەمزانی" بە چرپەوە وتی کاتێک لە کۆتاییدا لووتی خشاند لە لوتی ھاوسەرەکەی

"بێگوومان ئێمە پێویستە ھەموو بۆنەیەک بەیەکەوە بگێڕین و وێنەمان ھەبێت و ھەموو ڕۆژەکانی ژیانمان بەیەکەوە بەسەر ببەین ھەتا ئەو کاتەی پیر ئەبین و یادگارییەکانمان بەبیر ھێتەوە ئاھـ ئەو کاتەش خۆشم ئەوێیت کە ببیتە پیرە پیاوێکی قژ کاڵی-"

"ھێی جونگکووک بووەستە! بۆچی ھێندە بەپەرۆشیت" تایھیۆنگ ئەمەی بە پێکەنین و قاقاوە وت

"ھێی! چی ڕوویداوە بەسەر نازناوی کووک؟"

تایھیۆنگیش چاوەکانی بچوککردەوە و وتی:"پێم وابوو تۆ حەزت بەو ناوە نییە ھمم؟"

"من ئەو ناوەم بە دڵە چونکە وام لێئەکات بیر بکەمەوە کە زۆر نزیکم لێتەوە"

تیمارم بکە | ڤی.کەی.Where stories live. Discover now