three

285 59 237
                                    

✨✨~~

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

✨✨
~~

باوکی تایھیۆنگ کیم دایھیون ھەستایە سەر پێیەکانی کاتێک گوێی لە دەرگای دەرەوە بوو کە کرایەوە و سەیری کرد تایھیۆنگ و جونگکووکن کە وا دێنەوە ژوورەوە

بەرەو ڕوویان چوو و یەکەم وشە کە وتی بانگی تایھیۆنگی کرد و وتی:"تای-" بەڵام تەنانەت پێش ئەوەی قسەکەی تەواو بکات تایھیۆنگ باوکی وەلانا لەسەر ڕێگاکەی و بە پلیکانەکان چووە سەرەوە و گەیشتە ژوورەکەی و بە توندی دەرگاکەی داخست کە دەنگەکەی گەیشتەوە بە خوارەوە و لەوێ ئەبیسترا

کیم سەیری جونگکووکی کرد تا ھەموو شتێکی بۆ باس بکات و بۆی ڕوون بکاتەوە کە چی ڕوویداوە و جونگکووکیش ڕوخساری بەرگێکی ماتی پۆشیبوو کە ھەرگیز بەو شێوەیە بێتاقەت نەبینرابوو

"ئەوی بینی؟" بەڕێز کیم پرسیاری لە جونگکووک کرد

جونگکووک ھمێکی لێدەرچوو لە کاتێکدا ھێشتا سەیری ئەو پلیکانانە ئەکات کە تایھیۆنگ پیایاندا سەرکەوتە سەرەوە

"ئەوەی ڕوویدا زۆر زیاتر خراپ ئەوی شکاند کە بیرم لێئەکردەوە" جونگکووک ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و سەری داخست و دەستی گرت بە کەمەری خۆیەوە و چاوەکانی توند داخست چونکە خەریکن فرمێسکەکان ھێنە خوارەوە بە چاوە ڕەشەکانیدا

ھەر شتێک بێت ، ھەر خۆشەویستییەکی یەکلایەنە ھەبێت لە دڵی جونگکووک ، ئەمە ئەوە ناگۆڕێت کە لە کۆتاییدا تایھیۆنگ لە منداڵییەوە لەگەڵ جونگکووک گەورە بووە و باشترین ھاوڕێیەتی ، خەمی تایھیۆنگ بە ھەمان شێوە ئازاری ئەویش ئەدات

بەڕێز کیمیش ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و دایەوە و دەستی گرت بەسەرییەوە بە ھۆی ئەو سەرئێشە توندەی کە توشی بوو بە ھۆی توڕەییەوە

"من بە تایھیۆنگم وت و چەندین جاریش ئاگادارم کردەوە لەوەی جینیۆنگ کەسە ھەڵەکەیە و لە کۆتاییدا لە ناو ئازار ئەیھێڵێتەوە بەڵام ئەو بڕوای بەو کرد و گوێی لە قسەکانی من نەگرت ئێستاش لە ئازاردایە بەھۆی ئەو بڕیارە ھەڵەیەی کە داویەتی!" کیم وتی کاتێک ڕووی لە جونگکووک کردبوو

تیمارم بکە | ڤی.کەی.Where stories live. Discover now