𝓕𝓘𝓥𝓔

69 18 202
                                    

"واو! ئەمەیە!"
وتم لەو کاتەی من و جەیک بە لای ئەو چێشت خانەیە تێپەڕ بووین کو خەونم بوو بچم و سەردانی بکەم...

ڕامکرد بەرەو دەرگاکەو چوومە ژوورەوە، دوکەڵی گۆشتی گاکە دەچووە ناو کونەکانی لووتمەوە و گرەو دەکەم هەر لە ئێستاوە تێر بووم. بە خێرایی لەسەر یەکێک لە مێزە چۆڵەکان دانیشتم، زۆر بە پەرۆش بووم بۆ خواردن. تا برۆکانم چرچ بوون کاتێک بینیم جەیک بەرەو ئاراستەی من یەت

دەستەکانی لە گیرفانیدا بوو و بەرامبەرم دانیشت. سەیرم ئەکرد لەو کاتەی  پشتی بە کورسیەکەدا پاڵ نایەوە. قاچەکانی کەمێک لەیەکتر جیابوونەوە و ئاهێکی هەڵکێشا.

ن/ت: ئەمە چییە؟ لێرە چی دەکەیت؟

جەیک: تۆ جزدانەکەمت برد. دیسانەوە، ئەی نازانیت کە جزدانەکەی من بە تۆیە؟

سەیری دەستمی کرد تەنانەت منیش تووشی سەرسوڕمان بووم. چاوەکانم  تروکاند چەند جارێک و لە یەک کاتدا هەستم بە بەرگرییەکی زۆر کرد.
ئەو کاتەی لە کچەکان جودا بوینەوە بیرم نەبوو جزدانەکەی بدەمەوە...

ن/ت: هاهــ..تەنانەت دەبێ سوپاسگوزارم بیت! بیر لە چ بیانوویەکی تر دەکەیتەوە ئەگەر من لە دەوروبەرت نەبوومایە بۆ ئەوەی ببمە خۆشەویستی تۆ؟
گاڵتەم پێکرد، ئەو کاتەی کچەکان وازیان لێ نە دەهێنا منی کردە بیانوو بۆ ئەوەی کە کچەکان لێی دوور بکەونەوە..لە بەردەم ئەواندا بە منی وت خۆشەویستم..

ن/ت: تەنانەت گەدەت هەیە بۆ-
بە خێرایی وەستام و بەبێ ئەوەی بزانم لێوی خوارەوەم گەست. نیگای چاوەکانی لە ئێستادا گاڵتەجاڕانە بوو، ئەوان زۆر جوان بوون...بە تایبەت کە برۆیەکی بەرز بووبووەوە. هەستم بە بەرزبوونەوەی گەرما کرد تا دەگاتە ڕوومەتەکانم، مینوەکەم گرت و دەموچاوەم لەسەری شاردەوە.

بەڵام دواتر مینوەکەی دابەزاند  جارێکی تر چاوەکانی بە چاوەکانم کەوت. یان باشتر بڵێین لەگەڵ جوانی دەموچاویدا ئێستا کە دەمامکەکەی نەپۆشیبوو.

زەردەخەنەیەکی بچووک لەسەر لێوەکانی هەبوو دواتر دەستی برد بۆ ڕومەتم و وتی.

جەیک: سوپاس..ن/ت.

دواتر هەستاو ڕۆیشت...

——————————

Um?

Forever. {ᴊᴀᴋᴇ ꜱɪᴍ}Where stories live. Discover now