𝓔𝓵𝓮𝓿𝓮𝓷

45 14 200
                                    

💗

جەیک:منیش یەم لەگەڵت..

"نەخێر!" نزیکەی لە چرکەیەکی خێرادا وەڵامم دایەوە. جەیک سەری لێ شێوا لە وەڵامەکەم.

"مەبەستم ئەوەیە نەخێر چونکە دەبێت پشوو بدەیت. یاری داهاتووتان لە هەر کاتێکدا دەست پێ ئەکات." دەنگم وابوو شتێک دەشارمەوە بەڵام لە ڕاستیدا تەنها دەمارگیر بووم.

"خواحافایز!"
وەک وتم بەشداری یاری قوتابخانەکەم کرد لە تۆپی بالە. بەڵام بە پێچەوانەی یارییەکەیی جەیکەوە، من چەپڵەم لێ نەدەدا. تەنانەت بگرە دڵخۆش نەبووم بە بردنەوەی یاری زانکۆکەم وەک ئەوە وابوو بە زۆر هاتبم...

دوای یاری زانکۆکەم بڕیارم دا بچم بۆ سدۆدیۆی وێنە گرتن هەتا هەندێک وێنەی خۆم بگرم (وێنەی پۆلارۆید)

دوای چەندین کاتژمێر لە ڕۆیشتن، سەردانی ستۆدیۆکەم کرد بۆ ئەوەی خۆم سەرقاڵ بکەم، بە دڵنیاییەوە هیچ ڕێگەیەک نەبوو کە بتوانم لە جەیک خۆم بشارمەوە. هەر کاتێک پلانم دانابوو بە تەنیا سەردانی ستۆدیۆی وێنەگرتن بکەم، لەناکاو پاڵم پێنا بۆ ژوورەوە دوای ئەوەی پارەی کرێم دا.

جەیک پاڵی پێوە نام بۆ ناو ستۆدیۆکە.

ن/ت: یاهـ... ئەوە توند و تیژە.
بە بێزاری.

جەیک: ئەوە چونکە منت نەبرد لەگەڵ خۆت بۆ یاری تیپی زانکۆکەت
گلەیی کرد، دەستەکانی لە گیرفانیدا بوو کاتێک ڕووبەڕووی کامێرا بووەوە. لە سەرەوە بۆ خوارەوە سەیرم کرد. لە کەسێک ناچێت کە چێژ لەم جۆرە شتانە وەربگرێت.

دواتر جەیک قۆڵی گرتم، هەوڵیدا نزیکترم بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانم لە چوارچێوەی وێنەکە دەربچم

کامێراکە دەستی کرد بە وێنە گرتن سەرەتا لام نامۆ بوو دواتر ئاسایی بومەوەو بە ئاسایی وێنەم گرت

—————

ن/ت: من پارەم داوە. بۆچی دەبێت لە هەموو وێنەیەکی مندا دەربچیت؟

وام وت دوای ئەوەی وێنەکانمان گرت چوینە پاڕکێک و لەسەر کورسییەک دانیشتبووین، کوپی ئایسکرێممان لە ناو دەست بوو لە کاتێکدا من بەرگەی ئەو وێنە  پۆلارۆیدانەم نەدەگرت کە بە دەستمەوە بوون و سەیرم ئەکردن..جەیک لە هەموو وێنەیەک دەرچووە...

ن/ت: ئەمە نادادپەروەرییە...
گوێم لە پێکەنینەکەی جەیک بوو، وام وت کە کەوچکێک   ئایسکریمم هەڵگرت و بەرزم کردەوە بۆ دەمم.

ئەو پێکەنینە خراپەکاریەی ل لەسەر دەموچاوی جەیک بوو کۆمیدی نەبوو...من هاتم بۆ وێنەگرتنی خۆم بەڵام ئەو لە هەموو وێنەکان بەژداری کردووە...

ن/ت: من جدیم. تەنانەت هاوڕێ نین و تۆ لە وێنەکانمدایت. چۆن ئەمە ببەمەوە ماڵەوە بۆ سەر مێزی خوێندنەکەم؟
لە یەک چرکەدا، جەیک زەردەخەنەکەی هێواش هێواش نەما، . ڕووی لە پێشەوە بووسەیری بەردەم خۆی ئەکرد و بەردەوام بوو لە خواردنی ئایسکرێمەکەی. بۆ یەک چرکە سەرم لێ شێوا. چی خراپم وت؟

"ن/ت!!"
گوێم ئێشا کاتێک گوێم لە دەنگی مینا بوو کە بانگی ئەکردم. زۆر بە خێرایی ڕووم لە جەیک کرد بەڵام ئەو سەیری نەئەکردم. بۆیە هەستام بۆ ئەوەی خۆم دوور بخەمەوە هەتا مینا پێکەوە نەمانبینێت بەڵام زۆر درەنگ بوو.

مینا: ئۆو خوایە! شیم جەیک؟!.

————————-

💋

Forever. {ᴊᴀᴋᴇ ꜱɪᴍ}Where stories live. Discover now