.
هەردووکمان بێدەنگ بووین. هیچ کام لە ئێمە یەک وشەمان نەگوت
تەنانەت تا شان بە شانی یەکتر ڕۆیشتین. لە ڕێستۆرانتەکە هاتینە دەرەوە..من دەستم دەکرد بە هەستکردن بە ناڕەحەتی بەهۆی بێدەنگییەکەوە هەرگیز بەم شێوەیە نەبووم. بڕیار بوو بێدەنگی بۆ من ڕزگاربوونێک بێت بەڵام وا نەبوو..."هیچ کات خۆشەویستت هەبووە؟"وتم.
"نەخێر.."وەڵامی دامەوە
"ئایە هۆکارێکی تایبەتی هەیە؟ پێناچێت کوڕێکی قۆزی وەک تۆ سینگڵ بوبێت" بە زەردەخەنەیەکی یەک لایانە پێم وت.
جەیک: من هەموو کاتی ژیانم ڕام کردووە لە کچان...
پێکەنیم.
جەیک: ئۆهـ نەمئەزانی زەردەخەنەکەت وا ئەکات کە دڵم ئازاری پێ بگات..
ن/ت: چی؟؟ دڵت ئازاری هەیە؟
بە گاڵتە جارانە گاڵتەم پێی کردجەیک: ئای تۆ دڕندەی
سەری لەقاند کە دەستی لەسەر دڵی دانابوو"هیچ خوشک و برایەکت هەیە؟"وتم..
جەیک: من هەتیوم
وتی کە زەردەخەنەکەی نەما"من تەنها برایەکم ماوە لە ژیان.."وتم
جەیک: هاوخەمین...هەرگیز دایک و باوکی خۆمم نەبینیوە..
"هەستت پێ ئەکەم.." پێم وت...
جەیک: ئێستا ئێمە بۆ کوێ ئەچین؟
ن/ت: پێشنیارێکت هەیە؟
جەیک: با بڕۆینە باڕ
ن/ت: چی؟! نا..من هیچ ئاسوودە نیم لەوێ
جەیک: تەنها گالتەم کرد
بە زەردەخەنەوەن/ت: لە ڕاستیدا من ئەمەوێت بچمە شوێنێت...شوێنێک کە بتوانم هەمیشە لێی بمێنمەوە...شوێنێک ئاسوودەم بکات...
جەیک: ئەو شوێنە کوێیە؟
"ئەو شوێنە دڵی تۆیە"
——————————
Hm.