𝓢𝓘𝓧

64 17 200
                                    


ڕۆژی دواتر لە زانکۆ.

مینا: بیستوومە زۆر کوڕی جوانی ئەو زانکۆیە هەن.

لیندا: بێگومان! سەیرکە، ئەمەم لە هاوڕێیەکمەوە وەرگرتووە. بە دڵنیاییەوە ئەو کوڕانە لە کەسایەتییە ناودارەکانن.
یەکێک لە هاوپۆلەکانم شاشەکەی کردەوە و وێنەی خوێندکارانی زانکۆی قوتابخانەی ڕکابەرەکەی پیشان داین.

خەریکی خواردنی گەنمەشامیەکەم بووم، بە تەواوی بێزارم ئەمان بەردەوامن لە سەیرکردنی کوڕانی زانکۆی ستار. لە کاتێکدا بەردەوام بوون لە چاوخشاندن بە هەموو وێنەیەکی ئەو کوڕانە دەموچاوێکی زۆر ئاشنام بینی،چاوەکانم تا دوا ئاست کرانەوە.

"شیم جەیک؟" لیندا بە دەنگی بەرز دەیخوێندەوە.

مینا: کوڕێکی بە بەهرەیە. بیستوومە کە لە هەموو شتێکدا باشە. زۆر تۆپی باسکەی خۆشدەوێت کە هەموو سەرنجی خۆی لەوێ داناوە
وەسفی کرد، وەک ئەوەی بە تەواوی بیناسێت.

سەرم لەقاند وەک تێگەیشتن...حەزەکانم بەرەو جەیک زیاتر ئەبوون..

پێشبڕکێی وەرزشی نێوان قوتابخانەکان تەنها چەند ڕۆژێکی ماوە

لەبری ئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ وەرزشوانانی زانکۆی خۆمان
خوێندکاران زیاتر سەرقاڵی گەڕانن بەدوای ڕووخساری نوێ جواندا.

سەبارەت بە منیش، بە تەواوی سەرقاڵ بووم بە بیرکردنەوە لە دوایین جار کە جەیکم ناسی. ئەوە ئەو کاتە بوو کە پێکەوە لەو چێشتخانەیە دانیشتبووین.

من نەمدەزانی کە بەناوبانگەو یاریزانە...کچان دەوریان لێ دابوو وە داوایان لێ ئەکرد کە ڕەسم لەگەڵیان بگرێت...

مینا ڕووی کردە من و دواتر تەنها تێگەیشتم کە چەندە بە دەنگی بەرز بیردەکەمەوە. مامەڵەم کرد بۆ ئەوەی دەمم دابخەم چونکە جگە لەوەی کە ئەو زیرەکترینە لە پۆلدا، هەروەها هەستیارترینە. و بەدبەختترین شت بۆ من ئەوەیە کە لە پەنایدا دادەنیشم.

ڕۆژی هەینی نەبوو بەڵام لەناکاو حەزم لێ بوو جارێکی تر جەیک ببینمەوە، بۆیە بڕیارم دا بە مینا بڵێم با پێکەوە بچینە ئەو ڕێستۆرانتە

دەبێ جەیک منی لە بیر مابێت؟!...

—————————

💗.

Forever. {ᴊᴀᴋᴇ ꜱɪᴍ}Where stories live. Discover now