"ن/ت!" لە ڕێڕەوەکاندا وەستام و گوێم لە جەیک بوو کە بانگی دەکردمدوودڵ بووم لە ڕووکردنەوه بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ببمەوە بەڵام هێشتا ئەوەم کرد. کچەکە لە تەنیشتی بوو و ئەویش لەبری ئەو هات بۆ لای من.
"ئهم، سڵاو؟" بە گەمژەییەوە سڵاوم لێکرد.
جەیک: هاتیت...
بە چرپە وتی.هەناسەکانی توند بوون و هێشتا ئارەقەی لە دەموچاویەوە دەهاتە خوارەوە. پێکەنینم هات.
"بە بلیتی خۆڕایی سەیری یاریەکەم کرد. پیرۆزە!"
من چەپڵەم لێدا. ڕووی کردە دواوە، ڕەنگە سەیری کچەکە بکات. خەریک بوو داوای لێبوردن بکەم کە بێزارمکردن لەگەڵ کچەکە بەڵام لەناکاو جانتاکەی خۆی بە پێدام و خاولیەکەی برد و ڕۆیشتجەیک: لێرە چاوەڕوان بکە.
جەیک ڕایکرد بۆ ژووری ئاسوودەیی/ئیسراحەت. قژە تەڕەکەی وشککردەوە، ئێستا کراسێکی سپی پاکی لەبەردا بوو.. هاتەوە لام دوای ماوەیەک...دواتر جەیک جانتاکەی لە دەستم وەرگرت...
ن/ت: ئەو کچە کێیە؟
جەیک سەیری کچەکەی کرد بەدوودڵی کە لە دوورەوە وەستابوو
جەیک: کەس نییە...
سەرم بە مانای باشە جوڵاند و هەوڵم دا بڕۆم..
"پێویستە بڕۆم...یاری تیپی زانکۆکەم ئێستا دەست پێ ئەکات..."
وتم.———————-
Oh no