ئەم پارتە بگاتە ٥٠٠ کۆمێنت راست ٧-٨ پارتی تر دا ئەنیم
.
.جەیک: با ئێستاش ناوی لێ بنێین.
هەنگاوی ناوە بۆ پێشەوە، دەستەکانی هێشتا لە گیرفانیدا بوو کاتێک سەیری خوارەوەی دەکردم. من تێناگەم مەبەستی چییە...جەیک: چیتر مەیە ئێرە، جارێکی تر ناتبینمەوە.
بە سەرلێشێواوی و سەرسوڕمانەوە سەیریم کرد. ئێستا چی دەڵێت؟ن/ت: ئێمە تەنانەت هاوڕێ نین. بۆچی پێت وایە کە من دێمە ئێرە بۆ بینینی تۆ؟
لەناکاو دەستی گرتم، شتێکی خستە ناو دەستم دواتر گوێم لە پێکەنینێکی نەرم بوو کە لە لێوەکانیەوە هەڵهات.جەیک: چی؟
ئاهێکی هەڵکێشا.جەیک: ناتوانم ئەمجارە بتبەم بۆ ئەوەی لەگەڵم نان بخۆیت لە ڕێستۆرانتەکە، هێشتا پێویستە مەشق بکەم.
ئاماژەی بەو کاغەزە کرد کە کردیە ناو دەستم . بلیتێک بوو.
جەیک: لەبری ئەوە وەرە بۆ یارییەکەم. با جارێکی تر یەکتر ببینینەوە جگە لەم شوێنە.
"یاریەکەت؟"
بە سەرسوڕمانەوە وتم..."گەمژە مەبە ئەی من یاریزان نیم لە تیپی قوتابخانەکەم؟ ئایە من ناناسیت؟ یاریزانی یاری تۆپی پێ؟"
بە سەرسوڕمانەوە پێی وتم"ئاهـ...ئام...من هەرگیز گرنگیم بەو جۆرە یاریانە نەداوە.."
جەیک زەردەخەنەیەک لە لێوەکانی هەڵهات.
جەیک: باشە کەواتە...ئێستا پێویستە بڕۆم...دەتبینمەوە..
بە زەردەخەنەوە..."خودا حافیز"
وتم..کەمێک نا ئوومێد بووم کە ناتوانم لەگەڵی نان بخۆم لە ڕێستۆرانتەکە...کێشە نییە هەرنەبێ ئەچمە یاریەکەی...ڕۆیشتمە ناو ڕێستۆرانتەکە بۆ خواردنی ژەمێکی بەتام...
کات تێپەڕی/ ڕۆژی یاریەکە.
جەیک-ئاهـ! سارانگێ!!!
کچە بێزارکەرەکان هاواریان ئەکرد. یاریزانەکان بە ڕاکردن هاتن، هاتنە ژوورەوە بۆ یاریەکە و هەمووان دەستیان کرد بە هاوار و چەپڵە لێدان.بە هەموو هێزمەوە چەپڵەم لێدەدا، باڵۆنەکەم بە دەستم دەجووڵاند، جارجارە سەیری خەڵاتەکانم دەکرد کە دانرابوون. یارییەکە بە بردنەوەی زانکۆکەی جەیک کۆتایی هات.
یاریزانەکان لەسەر کورسی یەدەگ لە تەنیشت سەرۆکەکانیان دانیشتن و ئارەقەیان دەسڕییەوە و ئاویان دەخواردەوە.
دەبێ بەڕاستی ماندوو بووبن کە بە دەوری یاریگاکەدا ڕایان ئەکرد و یاریان ئەکرد...دلم خۆش بوو بەوەی جەیک براوە بوو..بڕیارم دا پیرۆزبایی لێ بکەم و بچمە لای تا بزانێت منیش هاتووم...
دوای یاری چەند زانکۆیەکی تر نزیکەی دوای کاتژمێرێک یان زیاتر هێواش هێواش چوومە خوارەوە لە پلیکانەکان، پلانم دانا کە بچمە لای و بوونی خۆم پیشان بدەم لێرە و پێی بڵێم کە هاتووم..
بەڵام دواتر کچێکی تر لە تەنیشتی دانیشت و وەستام.
باسی شتێکیان دەکرد و نامەوێت گوێیان لێبگرم نەگونجاو دەبێت بۆمن..
بۆیە ڕۆیشتم بەرەو کورسیەکان بۆ ئەوەی دووبارە دابنیشمەوە...
هاو زانکۆکانم بینی هەرکەسێک هاندەری یاریزانێک بوو...———————————
I want jungwon 💔